یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کرا
08:05 - 27/04/2025
زەمەن - کوردستانى
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجەمان رەوانەى سەرۆکایەتى کۆمار کرد.
رۆژی 14ی نیسانی 2025 پەرلەمانی عێراق، پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی پەسندکرد و بە فەرمی بووە چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان و نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق.
دوای ئەوەی سەرۆککۆمار واژۆی لەسەر دەکات، لە رۆژنامەی فەرمی بڵاودەکرێتەوە، دواى بڵاوکردنەوەشى یاساکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و رێکاری پێویستی بۆ دەردەکرێت.