بەپەلە.. سبەینێ لە دوکان یەکێتی و پارتی بڕیار دەدەن
09:08 - 27/04/2025
زەمەن - کوردستانى
بڕیارە سبەى دووشەممە لە قەزاى دوکان کۆبوونەوەى لوتکەى نێوان یەکێتى و پارتى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەى میدیاى یەکێتى، کۆبوونەوەکە لەنێوان مەسرور بارزانى و بافڵ تاڵەبانیدا دەکرێت، چاوەڕواندەکرێت پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى تێدا یەکلا بکرێتەوە.