ژنێک کەوتەژێر ئۆتۆمبێلى هاوسەرەکەى و گیانى لەدەستدا
09:26 - 27/04/2025
زەمەن - کوردستانى
کاتژمێر 8:30 ئەمشەو، ژنێک لە ئیدارەى زاخۆ دەبێت بەژێر ئۆتۆمبێلى هاوسەرەکەیەوە و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
بەگوێرەى زانیارییەکان، ژن و پیاوەکە ویستوویانە بچنە کلینیکى پزیشکى بەڵام ئۆتۆمبێلەکەیان لەکارکەوتووە، پیاوەکە خەریکى چاککردنى بووە، کاتێک جوڵاندوویەتى نەیزانیوە هاوسەرەکەى لەپشت ئۆتۆمبێلەکەى وەستاوە، کردوویەتى بەژێرەوە و دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.