335 ئابوری

نرخى دۆلار بەرزبووەوە

08:58 - 27/04/2025

زەمەن - ئابورى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ لە داخستنى بازاڕەکانى دراو لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار بەرزبووەوە.

 

بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 145,400 دینار مامەڵەى پێوەکراوە لەکاتێکدا لە کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بەرامبەر 144,800 دیناربوو، واتە لە کردنەوەى بازاڕ تا داخستنى، هەر 100 دۆلارێک 600 دینارى چووەتەسەر.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق رایگەیاند، بەهۆى رێکارەکانى بانکى ناوەندییەوە نرخى دینار بەرزبووەتەوە و دۆلار دابەزیوە، گوتیشى، دەیانەوێت نرخى دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر بەرزبێتەوە، بەڵام ئێوارە نرخى دۆلار بەرزبووەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن