234 جیهان

رۆیتەرز: روسیا فڕۆکەکەى ئازەربەیجانى خستووەتە خوارەوە کە 38 کەس ییایدا گیانیان لەدەستدا

07:26 - 26/12/2024

زەمەن - جیهانى

 

بەگوێرەى راپۆرتێک کە ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەو فڕۆکەیەى ئازەربەیجان کە دوێنێ لە ئاسمانى کازاخستان تێکشکا و کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 38 کەس گیانیان لەدەستدا، لەلایەن سیستمى بەرگریى ئاسمانى روسیاوە خراوەتە خوارەوە.

 

رۆژى چوارشەممە 25ى کانونى یەکەم فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە بە دووریی نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە شاری ئەکتاوی کازاخستان کەوتە خوارەوە، لە کاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوەی ناچاری، دوای تێپەڕبوونی بەسەر دەریای قەزویندا، فڕۆکەکە کەوتەخوارەوە و تۆپەڵێک گڕی گەورەی لێ بەرزبووەوە. 

هاوکات، سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئازەربایجانەوە بە پێگەی یۆرۆنیوزی راگەیاندووە، لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەریخستووە، لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشی درۆنیی ئۆکراینا بۆ سەر شاری گرۆزنی، مووشەکی رووسیی زەوی بە ئاسمان گیراوەتە فڕۆکەکە، لە نزیک فڕۆکەکە تەقیوەتەوە و ساچمەکانی بەر کەوتوون. 

دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا لەبارەى هەواڵەکەوە دەڵێت، کارێکی هەڵەیە پێش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە، گریمانەی بۆ بکرێت.

سەرچاوەیەکیش کە نەیویستووە ناوى ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەو زیانەی بەر فڕۆکەکە کەوتووە، هاوشێوەی ئەو زیانەیە کە بەر فڕۆکەی MH17ی مالیزیا کەوتبوو، کە ساڵی 2014 بە مووشەکی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری رووسیا لە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ئۆکراین خرایە خوارەوە.

کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی ئازەربایجان کە خاوەنی فڕۆکەکەیە، سەرەتا رایگەیاندبوو، فڕۆکەکە خۆی بە رەوە باڵندەیەکدا کێشاوە، بەڵام دواتر دەستبەرداری ئەو لێکدانەوەیە بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن