سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق گەیشتە لای ئەحمەد شەرع
02:43 - 26/12/2024
زەمەن - عێراقی
شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری،
سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی عێراق بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی تەحریر شام لە
سووریایە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق بە ماڵپەڕی
بەغداد تودەی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26-12-2024، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی
حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، سەردانی دیمەشقی کرد.
وتەبێژی حکوومەتی عێراق باسی لەوەش کرد، ئەو
شاندە عێراقییە لە کۆشکی "شەعب" لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی
نوێی سووریا کۆ بووەوە.
عەوادی وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی
سووریا و ئاسایش و سەقامگیری لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سووریا تاوتوێ
کرا.
ئــەمە یەکەم سەردانی شاندێکی عێراقییە بۆ سووریا
لــە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.