45وتار

هەرێم لە کوێی هاوکێشەی شەڕی یەمەن

1/16/2024 12:34:00 PM
محەمەد زاگرۆزی

ئەوەی کە روو ئەدات لە نێوان هەردوو جەمسەری خۆ چەماندن بۆ  ئەمریکا وجەمسەری بەرانگار بوونەوەی ئەمریکا  تەمەنی لە یەکەم  چەغماغەی دروست بوونی فکری ئازادی لە نێو گەلانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین هاتە دی بەتایبەت لە ساڵی 1956کاتێک دەستەیەک لە ئەفسەرانی سووپای مسر توانی دەستوو پێوەندی بەریتانیاو  وئەمریکا ببڕێت کەبەشۆرشی ئەفسەرە ئازادەکان ناو دەبرێت سیستەمی پاشایەتیان گۆری بۆ ڕەوتی  سۆشیالی ئازاد وچوونە وەبە گژی دەسەڵاتی قۆرخکاریی بەریتانێکان و نۆکەرەکانیان ودواتر  ئەم کارە تەواو بوو بەشەری کرداری لەگەڵ دەسەڵاتی دروستکراوی ئسرائیل کە بەشێکبوو لەو نەقیزەیە کە ئینگلیز دژ بە یەکێتی سۆڤیت پەرەی پێدا هەروەها دژ بە ئازادی ئابووری و سەربەخۆیی گەلانی ناوچەکە ووەدژبە

 

ئازادی خوازانی گەلانی ناوچەکە وای کرد دەیان وڵات بە دوای  خۆیدا بەرەو  شۆرش ببات ولەنێویاندا عراق ویەمەن ئەم دوو وڵاتە خاوەن گەلی زیندوون بۆیە زووزوو سواری شەپۆلەکانی ئازادی دەبن و ستەم زۆرجار تێدا درێژ خایەن نییە بەڵام ئەمریکا و بەریتانیا سوودیان لەو  هەڵوێستەی ئەم دووگەلە بینیوە بۆ ترساندنی سعودیە و وحجاز ووڵاتانی تر کەدروستکراوی بەریتانیا و ئەمریکان یان گرێدراوی ئابووری وڵاتانی رۆژئاوان و هەروەها پیشاندانی ئەم دووگەلە وەکو هەرەشەیەک بۆ گیانی عەرەب وسیستەمە لایانگرە کانی رۆژئاوا یان بۆیە بەردەوام بە پارەی  عەرەب ئەمریکایەکان شەڕ بەرپا دەکەن بەبێ گۆێدان بەخوێنی خەڵکی ناوچەکە  وبەهانەی دوور لە واقعەوا ئەهێنن بۆ دروستکردنی ئاڵۆزێکان بۆیە ئەبینین ئەمریکاو بەریتانیا لە هەرلایەک ناکۆکیان هەبیت پرشێکی ئەهێنن بۆ ئەم ناوچەیە بۆ ئەوەی بە سیستەمە دەستکردەکانی عەرەب بڵێن ئیوەش لەژێر هەرەشەدان وەکوو ئێمە و ئەبێ لە رووی  ئابووریەوە بەژدار بن بۆیە ئەبینی بێ دەنگی عەرەب  وای کردووە بەردوام  ئەم ناوچە لە نا جێگیریا بژی 

 

ئەمریکا سوودی لە شەری نێوان سعودیە و یەمەن لە شەستەکان و ئێرانو عێراق لە هەشتاکان وەرگرت دواجار سوود لە دژایەتی سعودیە و ئێران وەردەگرێت و ئێستا سوود لەشەڕی غەزە وەردەگرێت و ملیارەها دۆلار قازانج دەکا و ئێران وەکو دێوەزمەیک بە ناوچەکە پیشان دەدا بۆیە ئەوەی ماوە هەرێمی کوردستانە ئەیەوێت بیفروشێت بە جەمسەرێکی دیاری کراو وبە کوردەکان ئەڵێ ئێوە هیچ ئەرزشتان نەماوە یان ئەبێ بەشێک بن لە پلانەکانی  رۆژ ئاوا  یان لەناو ئەچن ئەم سیاسەتەی بەریتانیا و ئەمریکا روونیدەکاتەوە کە نەکورد نەعەرەب هیچ ئەرزشێکیان نییە جگە لەوەی کە دووبازاری باشن بۆ کاری ئەمریکا.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن