47وتار

هێرشەکانی سووپای پاسداران و سەرکەوتنی ستراتیجی قووڵی ئیسراٸیل

4/16/2024 9:24:00 PM
محەمەد زاگرۆزی

وەک چۆن ڕونە لەم رۆژانە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە دیمەشق بۆردومان کرا لە لایە ن سووپای  ئیسراٸیلەوە  وبووە هۆکاری کوشتنی دەیان دپلۆماتکارو ڕاوێژکاری سەربازی ئێرانی 
بۆیە ئێران زۆر بەڕاشکاوی  کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ئاگادار کردەوە   کە ئێران مافی خۆیەتی بە پێی مادەی 51 یاساکانی نەتەوە یەکگرتوەکان   بەرگری لە خۆی بکات وئەو کارەی ئیسرائیل کردویەتی بە دەستدرێژی بۆ سەر ئێران دووپات بکاتەوە  وهەروەها سوپای پاسداران بە بێ گوێدانە جیاوازی هێز  لە نێوان ئیسرائیل وئەمریکا لە لایەک وئێرانیش لە لایەکیتر  ئیرانێکان بڕیارێکی ئازایانەیان دا  وزۆر ڕاشکاو و ئاشکرا بوو بۆ کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی  کەبەم بڕیارە  ئێران بە هەموو جیهانی گوت ئەگەر  بەرگریش بکەین ئەوە بە ئاگاداری هەموو وڵاتانی  جیهان ئەو کارە دە کەین وپابەندین بەمافە کانی خۆمانەوە  لە نێو  یاساکانی میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان 
ئەمە ش هەنگاوێکی بوێرانەبو
هەروەها ئەم بڕیارە  فۆبیای ئیسراٸیلی تیک شکاند کە  ئیسرائیلی خاوەن وڵاتێکی بچووک بەراورد  بە وڵاتانی عەربی  کە وەکوو دێوە زمە دەرکەوتووە وهیچ کەس بە ئیسرائیل ناوێرێ ئیران 
ئەو   خەیاڵەی لەناو برد وئێران دووپاتی کردەوە کە بریارە کانی ئەباتە سەر جگە لەوەی  تا جەند سەرکەوتوو ئەبێت یان نا 
هەروەها ئیران بۆ یەکەم جار لە دوای 70ساڵ بوونی ئیسرائیل  بریاری جەنگی  ئاشکارای دژی دا 
جێگای سەر سوڕمانە وڵاتانی  عەرەبی کە خاوەنی دەیان فرۆکەو موشەکن  بەڵام خاوەنی بڕیاری خۆیان نین وبێ توانان لە بەردەم ئەو هێزە چەند سەد  هەزار کەسییە کە زیاتر لە چل هەزار هاوڵاتی سڤیلی عەرەبی کووشتووە کە چی عەرەب خۆی کپ کردوە  ئیسرایل بووەتە  خاڵی   ترس بۆ  دەسەڵات دارەکانی عەرەب وشەوکەتی هەموو عەرەبی شکاندووە
عەرەبەکان هەربەوە نەوەستاون بەڵکوو دژ بە  هێرشەکانی ئیران وەستان لە ئاسمانەکانی خۆیان وەکو  ئەردەن وسعودیە   لێرە عەرەبەکان زۆر لە وە بچووکتر  دەرکەوتن  کە وڵاتن  وخاوەن هێز ن بەڵکو  وا دەرکەوت  کە فەرمانی شەڕ وهەنگاوی ستراتیجی  لە تەل ئەبیب  وئورشەلیم  وەردەگرن
وسووپاکانی عەرەب بەشێکن لە سووپای ئیسرائیل
لە هەمووی  ناشرینتر ئەوەیە کە وڵاتانی عەرەبی  بوونەتە زوورنای   ئیعلامی بۆ سووپای  ئیسرائیل وناوی  هێرشەکانی  ئیران بە  شانۆگەری   دەبەن
لێرە پرسیارێک لە عەرەبەکان دەکرێت ئەگەر ئیران بە شانۆ گەری 401مووشەک وفرۆکەی  خۆکوژی نارد بۆ ئیسرائیل وەکو بەرگری لە خەڵکی داماوی  غەزە فەرموون ئێوە چوار مووشەک   ئاراستەی بیابانی  نەقەب بکەن  بە ڕاستی 
ئیران لە م کارەیدا دووپاتی کردەوە کە خاوەن بڕیاری خۆیەتی ولە هەر کاتێک دا  بێت  ئیسرائیل موشەک باران دەکا وبە ئاشکرا  وئەوەش دەردەخا  ئێران لە سەر سیاسەتی خۆی بەردەوامە وخاوەنی هەژموونوو ومقدەراتی خۆیەتی
لەولاشە وەبۆمان دەرکەوت کە وڵاتانی عەرەب زیاتر بچووک بوونەوا  وبەکردار بوونە بەشێک لە ئیسرائیلی گەورە کە لە ڕووباری نیلەوەیە هەتا  فرات باڵی  کشاندووە  هەرچەندە  تانکی  ئیسرائیلی لە سەر رووباری فرات نییە  بەڵام  سووپاکانی ئەردن ومیسر وسعوودیە بونەتە بەشێک لە ئیسرائیلی گەورە  وەشەوی  موشەک بارانەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل  سەلماندی کە عەرەبەکان چەند دڵسۆزی پاراستنی ئیسرائیلن وچۆن موشەکە  ئیرانێکانیان ئەخستە خوارەوا بەڵکوو اسرائيل زەرەر ی پێ نەگا  وبێ باکانە لە وە کە ئیسرائیل لە ماوەی سێ مانگ دا 40هەزار  منداڵوو ژنی سڤیلی کوشتووە لە عەرەب 
ئەمە ئەوە دە گەیەنێت کە ئیسرائیل گەشتۆتە ئامنجە ستراتیجێکەی خۆی  کە ئیسرائیلی گەورەیە بەڵام ڕانەگەینراوە لەولاشەوە دەمامک لە سەر دەمو چاوی  سوپای ئەردەن وسعودیە ومیسر لا چو ودووپاتیان کردەوە  کە  خۆیان خەڵکی  غەزەیان فرۆشتووە وبەژدارن لەو کوشتنوو وبڕینەی فەلەستینیەکان
ئەمەیە راستیەکان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن