70وتار

دادگای باڵای فیدراڵی وفۆبیای دەسەڵاتی کوردی

3/25/2024 11:20:00 AM
محەمەد زاگرۆزی

دادگای باڵای فدراڵی  بەشێکی سەرەکیە لە دادگای  دەستوریی عێراق بە پێی دستوری عێراق کە لە ساڵی 2005هەموو گەلانی عێراق دەنگیان لە سەر پەسەند کردنی دا بە حوسنو وڕەزای خۆیان وبە پاڵپشتی  سەرانی حزبی دەسەڵات کە ئیستا لە هەرێم دەسەڵات دارن لە م دستورە  لە مادەی 93هەمو دەسەڵاتەکانی  دادگای باڵای فیدراڵیی  دیاری کراوە وبە پاڵپشتی  یاسای دادگای فیدراڵی ژمارە 30ساڵی 2004پێش ئەوەی  روونی بکەمەوا   دەسەڵاتەکانی  ئەم دادگایە   ئەبێ بزانین  ئەم دادگایە   دانراوە  بە پابەند بوونی  هەموو لایەنە سیاسیەکان کە لە پڕۆسەی  سیاسی  عێراق  بەشدارن   لە یەکەم    رۆژی   دامەزراندنی عێراقی نوێ واتا عێراقی پاش نەمانی  رژێمی  بەعس   بۆیە  نا ڕەزایی دەربڕین  لە بڕیارەکانی و وبە گژدا چوونەوەی  دەسەڵاتە کانی    گاڵتە جاڕییە  بە  خوودی  جەماوەری  هەرێمی کوردستان وهەروەها  سەرانی  دەسەڵاتی  هەرێم  پاش بیست ساڵ  تازە بەتازە هاتوون  تانە لە  بڕیارەکانی  ئەم دادگایە ئەدەن  وبەشێوەیەک  دەیفرۆشنەوە بە  خەڵکی هەرێم  کە گوایە  ئەم دادگایە  سیاسیە ئەمە زۆر دوورە  لە ڕاستییەوە بەڵکو  ئەم دادگایە  دروست  کراوە بە پێی دستوری عێراقی   بۆ پاراستنی  ئەم دستورە  هەروەها بۆ  شەرعیەت دان بە  هەموو  یاساکانی  بەرکاری عێراق  وهەروەها بۆ  شیکردنەوەو وتەفسیر کردنی   برگەکانی  دستووری عێراق ئەگەر  لەیە ک  تێنە گەیشتنێک  لە برگە کان دروس بوو هەر وەها کاری ئەوە دە کا  پەسەند  کردنی  دەرهاوێشتنەکانی  هەڵبژاردنی  پەڕلەمان و وپارێزگاکانی عێراق چەند کارێکی تر لە ئەستۆ دەگرێت  وەک   ناوبژی کردن و  وبڕیاردان لەسەر  ئەو  کێشانە  کە لەنێوان  حکومەتی  ناوەندی وحکومەتی  هەرێمەکان  وپارێزگاکان ڕوئەدەن ئە م کارانە کە پێی هەڵدەسێت  ئەم دادگایە  بریاری  لە سەر ئەدات  وبریارە کانی  موتلەقە (بنبڕە) واتا  قابیلی  تانە لێ دان نییه چوونکە بەرزترین  دادگایە وئەم دادگایە  دەسەڵاتی بەسەر هەموو دادگاو  وقەزای  عراقییەوە  بەرکارە
ئەم خاڵانە وئەم دەسەڵاتانە  کە لە دستووردا پێی دراوە ئەمانە شاراوە نین  وهەموو کەسێک  لە سەرۆکی  حکومەت هەتا  کەسێکی  ئاسای  ئەتوانێ  لە بەردەم ئەم دادگایە تانە بدات  لە هەموو  بریاروو وڕێنمایەکانی  حکومەت
ئەگەر وەکوو یاساییەک بیر بکەیتەوا ئەم دادگایە  هیچ مەترسی نییە لە سەر  قەبارەی  هەرێم  وکوردستان  بەڵکوو بە پێچەوانەوە ئەو   شوێنەیە کە چەترێکە کەئەتوانێ پارێزگاری لە ماف و وپرۆسەی  دیموکراسیش بکات لە عێراق وهیچ کات  بڕیارەکانی ئەم دادگایە سیاسی نەبوون بەڵکوو  سیاسی شکێنن چوونکە رێگا لە گەندەڵی  سیاسیەکان  دەگرێت بۆ زیاتر دزینی سەروەتو سامانی  وڵات چ  لە بغداد یان لە هەرێمەکان  ئەو کەسانەش وا لە بڕیارەکانی ئەم دادگایە ئەترسن  باش  دەزانن ئەم دادگایە  زۆر  بە  میهەنی(پیشەیی)  کارەکانی ئەنجام ئەدات بۆیە لە بەردەوام بوونی  کاری دادگای باڵا خۆیان دەبیننەوە لەنێو   قەفەسی تاوانبارکردنیان بە خیانەتو وبەبەهەدردانی سەروەتو سامانی وڵات بۆیە ترسیان لێ نشتووە وبووە بە حاڵەتێکی نەفسی وفۆبیایەکی بەردەوام

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن