83وتار

بۆ سەرۆک ئیبراهیم رەئیسی بە ئامانج گیرا؟

5/20/2024 3:46:00 PM
محەمەد زاگرۆزی

زۆر روونو ئاشکرایە کەوتنە خۆارەوەی فرۆکە  هیلیکۆپتەرەکەی   سەرۆکی  ئێران کەلەبەژداریەک دا بوو بۆ کردنەوەی  پرۆژەیەکی  هاوبەش لە باکووری ئیران لە نێوان هەردوو وڵاتی ئیران وئازەر بایجان هەروە ها ئاشکرایە کە دەوڵەتی ئێران کێشەی زۆرە لە گەڵ ئەو وڵاتە لە سەر  هۆکاری زۆر  سەرەکێکەیان کە ئیران هەتا ئیستا ئازەر بایجان بە بەشێکی  مێژووی ئێران دا ئەنێ وخۆی بە خاوەنی هەموو بوارە ستراتیجێکان وهێڵە گەیاندنەکانی ناو  خاکی  ئازەر بایجان  ورۆژ ئاوا دا دەنێ ودەیان کێشەی تر  وەک کێشەی سنوور وئاو
هەروەها هەموو هەلو مەرجە کانی سیاسەتی ئابووری  جیهان  کە بە رووی ئازەر بایجان دا کراوەتەوا
زۆر پەیوەندی دارە بە  هەلو مەرجی سیاسی وسەربازی وکۆمەڵایەتی  ئیران چوونکە زۆربەی  دانشتوانی ئازەر بایجان کوردن وزۆر کەمیان تورکن  بە رەچەڵەک  هەروەها ئێرانین وهەموویان بوونە بە هەڵگری مەزهەبی  شیعە ی  تورکمانی  ئازەری  بۆیە زۆر
هێڵی تەماس  هەیە لە نێوان ئازەر بایجان ودوژمنەکانی ئیران  کە ئیران پێی هەستیارە وئیرانێکان جارجار نیگەران دەکا و هەروەها نزیک بوونەوەی  ئازەربایجان وتورکیای ئێستا ئەوە شاراوە نییە کە ئیران لە دەیان مەحفەلوو وبۆنە دا هۆشداری داوە بە ئازەر بایجان وبە تورکیا  کە ئەم دوو وڵاتە زیان بە سیاسەتی  ئێران  دە گەیەنن هەروەها  بوونی  گەورەترین پایگای  موخابەراتی  مووسادی  ئیسرائیل  بە هاوبە شی تورکیا لە ئازەر بایجان وایکردووە کە ئیران دژی هەموو پەلهاویشتنی  ئازەربایجان بێت  لە ناوچەکە سەرەرای  ئەوەی  ئێران خۆی بە خاوەنی خاکوو وسەرەوەتی مێژووی  ئازەربایجا دا دەنێ
ئێران بۆتە مۆتەکە بۆ محوەری داگیر کاری وتیرورستی ناوچە کە کە پێک هاتووە لە  ئیسرائیل وتورکیا وئازەر بایجان ئیسرائیل بە دوای نەمانی هەرەشەکانی ئیرانو حزب اللە وحماس ەوەیە  وبە ئاشکرا  جەنگی را گەیاندووە دژ ئێران  وتورکیاش دەسەڵاتێکی داگیر کەرە ولە سەر ئابووری وڵاتەکانی دەوروو بەری دەژی ئازەر بایجانیش وڵاتێکی تازە پێ گەیشتووە تێوەگلاوە لە گەڵ ئیسرائیل وکارە نایاسایەکانی  کە لە بەر ئەوەی بیپارێزن  لە ناوچە کە سیاسەتی  پاشکۆی  تورکیاو ئیسرائیلی هەڵبژاردووە
رەئیسی وستافی دەوڵەتەکەی  کە  پاڵپشتی سوبارو ورەهبەری ئێرانی بەدەستهێنا  وزیاتر لە هەموو باڵە کانیرەوتە سیاسێکانی  ئیرانی بۆ فەراهەم بووە توانی فەرمانی لێدانی ئیسرائیل جێ بە جێ بکا وچەتری ئاسنین بشکێنێ  وسووپای  ئیسرائیل وەکو  تاوانبار  بە جیهان پیشان بدات
رەئیسی بەهێزترین سەرۆکی ناوچە کە بوو وچاو نەترس بوو بۆ بەرگری لە سستمی ولایەتی فەقیە  وباوەر پێکراو بوو  بوجێ بجێکردنی فەرمانە کانی رەهەبەر   وتەنانەت  رێزێکی  تایبەتی هەبوو لای ئەمریکێکان چوونکە راست گۆ بوو ئەمەش  ئیسرائیلی  خستە درۆوە لە بەردەم سیاسەتەکانی  ئەمریکا وچەواشە کاری ئیسرائێل  ئاشکرا بوو بۆ  بەلارێدابردنی  سیاسەتی ئەمریکا دژ بە ئیران ورۆژهەڵاتی  ناوین   بۆیە لەو کاتەوە  رەئیسی
بووە جێگای سرنجی  ئیسرائیل  وتورکیا وهێڵی ئەو دوو وڵاتە کە بەرهەم هێنەری تیرۆرۆ وخاوەنی تۆری دزینی  سەروەتی نەوچەکەن بە نایاسای
وهەروەها هەست کردنی تورکیا بە سەرکەوتنی ئیران لە هەموو بوارەکان دا وتوهمە کردنی تورکیا بۆ ئیران کە گۆایە یارمەتی دەری پەکەکە یە بۆخستنە خۆارەوەی فرۆکەی بەیرەق دار لەو لاشەوا ناردنی تورکیا چەکداری داعش بۆ رووسیا وەکو  دووپاتکردنەوەی  لایان گیری تورکیا بۆ ناتۆ   وهەروەها بۆ تورکیا قورسە  ئیران هەژموونی هەبێ لە سوریاو ولە عراق ولە ئازەر بایجان ورووسیا وئەرمەنستان ئەمە بە هەرشە دەیزانێت بۆ سەر وجوودی  تورکیا وگەمارۆدانێکی ساردە بۆ تورک ورەٸیسیش زۆر بەهێز کاری لە سەر ئەوە دەکرد ودەیان هاوکێشەی تر ئەوە دەردەخا کە سوودمەندی یەکەم لە نەمانی سەرۆکێک کە توانی سیاسەتێک بەرێوە بات لە گەڵ ئەمریکا  لە قووڵای جەنگ دابێت بەڵام ئارامیش ربگرێت وجاجار دڵی ئەمریکاش نەسووتێنێ وا بکا کە ئێران زۆر لە قەبارەی خۆی  گەورەتر دەرکەوێ بە تایبەت لە دۆای ئاشتەوای ئێرانوو سعودیا کە ئەمە دژ بە  بەرژەوەندێکانی  تورکیاو ئیسرائیلە بۆیە تورکیا  مەجبوورە گۆێ لە ئیسرائیل بگرێت وهەموو کارێک بکات بۆ لە ناو بردنی کاریزمایەکی ئاوها کە زۆر لە قاسم سولەیماني بەهێزتر بوو  هەروها ئیسرائیلیش  رەٸیسی بە هەرەشە دانا بۆ سەر وڵاتەکەیان وزیاتر  نزیک بوونەوەی  ئەمریکا لە ئێران وبێ ئەرزشکردنی ئیسرائیل لە لای ئەمریکا لە دوای شەری دۆراوی  سەهیونیست دژ بە   کەرتی  غەزە
ئازەر بایجانیش ئەو  ماشەیە بوو کە  ئامرازەکانی  محوەری دوو وڵاتی  بشیونەکەی  ناوچە کە بە کاریان هێنا لە هەمووشی   گرنگ تر   ئەمریکا ورووسیا ئاگایان لە م کارە نەبوو بۆیە  ئەمریکا زیاتر لە ئیسرائیل توورە دەبێ وتورکیاش دوور نییە با جە کە بدات
یەکەم وڵات کە رایگەیان سەرۆکی ئێران مردووە ئیسرائیل بوو ئەو پرسیارە زۆر هەڵدەگرێت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن