931 کوردستان

بەغدا بڕە پارەیەکى بۆ هەرێم نارد و دابەشکردنى دەکەوێتە هەفتەى داهاتوو

10:21 - 26/06/2024

زەمەن - کوردستانى

 

حكومەتی عێراق وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم نارد، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، دوای تەواوكردنی رێكارەكان هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت.

نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، حكومەتی عێراق وەجبەی دووەم و سێیەمی پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی رەوانەكردووە و دوای تەواوكردنی رێكارەكانیش پارەكە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت.

وتیشی، چاوەڕێدەكرێت هەفتەی داهاتوو رێكارەكان تەواوبكرێن و دەستبە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمیش بەشێوەیەكی باش بەردەوامە و تائێستا هیچ ئاستەنگییەكی ئەوتۆیان نەهاتووەتەپێش.

لە سێ هەفتەی دەستپێكردنی گەنمدا كە رۆژی شەشی ئەم مانگە دەستیپێكرد و بەگشتی 45 رۆژ بەردەوام دەبێت، لەكۆی 700 هەزار تۆن تائێستا زیاتر لە 210 هەزار تۆنم گەنمی جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە، لەو ماوەیەشدا بەغداد بە سێ قۆناغ زیاتر لە 26 ملیار دیناری وەك پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێم ناردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن