69وتار

دەبێت هەتا ماوی بیخولێنیتەوە!

2/17/2025 12:00:00 PM
تەها سلێمان

ڤیدۆیەکی (شاسوار)م بینی؛ تەزبیحێکی قەزوانی درێژی بەدەستەوە بوو، کاتژمێرێکی لەسەر (4) بەدیوارەکەی پشتیەوە هەڵواسیبوو، ڕووخسارێکی شڵەژاو، یەکێک (دیارنیە کێیە) پرسیاری لێدەکات و ئەویش بەزمانێکی زۆر بازاڕییانە ئێژێ (لەدوای سەعات چوارەوە کە ئیشم نامێنێ حیزبەکانی دەسڵات و ئەوانەی سەربەدەسڵاتن دەخولێنمەوە) و کۆمەڵێک قسەی تر؛ کە زۆر زەحمەتە خەڵکی سیاسی بەو زمانە بازاڕی و بێ ئەتەکیەتە قسەبکات! 

شاسوار کاتێک دەڵێ (حیزبەکانی دەسڵات و ئەوانەی سەربەدەسڵاتن) یەک حیزب و ڕێکخراو نابوێرێ و جگە لە (نەوەی نوێ) هیچ حیزب و ڕێکخراوێک بەڕاست نازانێ و سوکایەتی بەسەرلەبەریان دەکات، ئەمەش بەزاندنی هەموو سنورەکانی ئاکارو ئادابی سیاسی و کۆمەڵایەتیەو ناچێتە چوارچێوەی هیچ ئازادی سیاسی و ڕێکخراوەیی و ئازادی بیروڕا دەربڕینەوە! 

ئەمە یەکەمجاریشی نیەو چەندینجاری تر بەم شێوەیە قسەی کردوە، یاخود ڕاستر وایە بێژم ئەم کابرایە هەر کەدێتە زمان ئاوا قسە دەکات (بازاڕییانە) بەبڕوای من هۆکارو پاڵنەرەکانی ئەم شێوازە نزم و هەرزانەی لەقسەکردن و موخاتەبەکردنی بەرامبەر، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یەکەم هیچ لەسیاسەت و موخاتەبەکردنی بەرامبەرنازانێ و دووەم هەست بە کیماسییەکی گەورەی کۆمەڵایەتی لە کەسایەتی خۆیدا دەکات و سێیەم تووشی داهێزرانێکی گەورەی ئابووری بوەو نازانێ چۆن قەرەبووی بکاتەوەو چوارەم کەوتوەتە بەردەم دووڕییانێک کە سووردەزانێ پێشەوەی تاریکەو گەڕانەوەی سیخماخە لەدڕک و داڵ؛ بۆیە ئاوا گوزارشت لە ناخی خۆی و هەوڵدان بۆ پەردەپۆشکردنی گرفت و کێشە قوڵەکانی خۆی دەکات! 

نامەوێ ناو بێنم هاوڕێیەکم کە لەحیزبەکەی(شاسوار) ە، جارێکیان وتی (ساختەچیترین و بێئەخلاقترین کاراکتەر شاسوارە) ؛ وەسف و پێناسەی ئەو هاوڕێیەم (ئەگەرچی دوای ماوەیەک لەوەسف و پێناسەکەی) میلی لێهێنایەوەو بوە دەستەڕاستی شاسوار، جوانترین و باشترین پێناسەی بۆ (شاسوار) کرد، چونکە ئەوەی ئاکارو ڕەفتارو هەڵس و کەوتی سیاسی بێت تیایدانیەو لەڕووی ئاداب و ڕێزی کۆمەڵایەتیشەوە کەسێکە داشۆراو! 

پاشان ئەم پیاوە کەدەڵێ ( لەدوای سەعات چوارەوە کەئیشم نامێنێ) ئەسڵی بابەتەکە ئەوەیە ئیشی نەماوە، ئەم لەقەفرتێیەیی ئێستاشی هی بێئیشیەتی، بۆیە ئەوەندە کاتی هەیە بەڕاستوچەپا پەلاماردەداو ئەوەشی کە زۆر نیگەرانی کردوە ئەوەیە کەس حسابی ئەو سەرکە تووڕەشی بۆ ناکات کە خۆی بەرزی کردەوەو دوایەمین شانازیشی سەردان و دانیشتنەکانی بوو لەگەڵ (میت)ی تورکیا، وای دانابوو (سەفقە) یەکی بەدڵی خۆی لێ شین دەبێت؛ بەڵام هەر زوو لێیان کرد بە (زەقنەبووت)!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن