210 کوردستان

بەغدا بۆ ناردنى مووچە مەرجى هەیە و بەو پارەیەش رازى نییە کە هەرێم وەکو داهاتى ناوخۆ ناردوویەتى

06:46 - 20/02/2025

زەمەن - کوردستانى

 

سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، بەغداد سێ مەرجى هەیە بۆ ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم و بەو داهاتەش رازى نییە کە هەرێمى کوردستان مانگى رابردوو وەکو داهاتى نانەوتى رادەستى کردوون.

 

لە نووسراوێکدا کە سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بڵاویکردووەتەوە و ئیمزاى تەیف سامى، وەزیرى دارایى هەرێمى لەسەرە، ئەو سێ خاڵە خراوەتەڕوو کە کردوویەتییە مەرج بۆ ناردنى مووچە، مەرجەکان بریتین لەمانە:

 

یەکەم: لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی شوباتی 2025 و مانگەکانی دیکە، زانیاریی تایبەت بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان پێبدەن، بەپێی ئەو میکانزمەی کە دادگای فیدراڵی دیاریکردووە.

دووەم: داهاتی نانەوتی مانگی شوباتی 2025ـیان بۆ بنێرێتە سەر ئەو هەژمارەی کردوویانەتەوە لە بانکی ناوەندی عێراق بە ژمارە ( 70018)، نەک تەنیا ئەو بڕیارەی رەوانەکراوە  کە 51,895,457,877 دینارە.

سێیەم: دەکات داهاتی نەوتی بخرێتە سەر ئەو هەژمارەی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە بانکی ناوەندی بە ژمارە (300900) کراوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن