بڕی بەفر بارین.. لەم شەوە دەستپێدەكاو تا 75 سم دەبارێت
02:06 - 20/02/2025
زەمەن – هەرێمی كوردستان
ئەمشەو و سبەینێ هەینی ناوبەناو باران بەردەوام دەبێت و لە چیانیش بەفر دەبارێت،
لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە تاوەکو دووشەممە شەپۆلی سەرمای توند دەستپێدەکات، ناوبەناو
لەسەرجەم ناوچە کوێستانییەکان بە زنجیرە چیاو شارو شارۆچکەو گوندەوە ئەگەری بەفربارین
هەیە، هەندێك ناوچەی دەشتی شارەزورو هەڵەبجە لەوانەیه بەفرەکە بکەوێتە یەکشەممەو
دووشەممە:
بەگوێرەی راپۆرتێكی شارەزای كەشناسی سیروان
ساڵح، بڕی بەفری ناوچەكان بەم شێوەیە
دەبێت.
سەنتەری سلێمانی ( 5 بۆ 15 سانتیمەتر )
دەشتی شارەزوور ( 2 تا 3 سانتیمەتر )
هەڵەبجە ( 2 بۆ 5 سانتیمەتر )
پێنجوێن ( 20 بۆ 30 سانتیمەتر )
چوارتا ( 30 بۆ 40 سانتیمەتر )
ماوەت ( 50 بۆ 60 سانتیمەتر )
بەرزنجە ( 15 بۆ 20 سانتیمەتر )
قەرەدغ ( 5 بۆ 10 سانتیمەتر )
پیرەمەگرون ( 15 بۆ 30 سانتیمەتر )
ڕانیە ( 5 تا 10 سانتیمەتر )
قەڵادزی ( 10 تا 15 سانتیمەتر )
سەنتەری پارێزگای هەولێر ( 05 تا 2 سانتیمەتر )
پیرمام ( 30 تا 50 سانتیمەتر )
سۆران ( 35 تا 55 سانتیمەتر )
چۆمان و حاجی ئۆمەران ( 50 تا 70 سانتیمەتر )
سیدەکان ( 60 تا 75 سانتیمەتر )
پیران ( 80 تا 100 سانتیمەتر )
بارزان ( 50 تا 70 سانتیمەتر )
شیڵادزێ ( 25 تا 40 سانتیمەتر )
سەنتەری پارێزگای دهۆک ( 10 تا 20 سانتیمەتر )
چەمانکێ ( 30 تا 50 سانتیمەتر )
ئامێدی ( 40 تا 70 سانتیمەتر )
بامەڕنی ( 35 تا 55 سانتیمەتر )
باتیفا ( 25 تا 40 سانتیمەتر )
زاوێتە ( 40 تا 60 سانتیمەتر )
زاخۆ ( 15 تا 25 سانتیمەتر )
ڕۆژی سێشەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت، لەو ڕۆژانە پلەکانی گەرمی بۆ ژێر سفری
سەدی دادەبەزن و لەکاتەکانی شەودا لە نێوان ( - 10 تاوەکو - 20 پلە تۆمار دەکرێت و
سەرما تاکۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.