94وتار

پەیوەست بونی ڕوداوەکان پێکەوە.

2/20/2025 3:17:00 PM
بەختیار شارەزووری و سەرکەوتی جیهاز

هەر لە تورکیا و ئێرانەوە تا ئۆکرانیا و سوریا و عێراق

 ڕوداوەکان هەڵقەی تەواوکاری یەک زنجیرەن بۆ بەستنەوەی بەرژەوەندی هاوبەش و دابەشکاری وڵاتانی زلهێزی جیهانی و وڵاتانی زلهێزی ناوچەیی ، هیچ ڕوداوێکیش بێ یاری و جەنگ و ململانێ و جۆرەها سیناریۆ ڕونادەن ، بکەرە گەورەکان خۆیان لەیاری و سیناریۆیی یەکتر تێدەگەن و دواجار بۆ کۆکردنەوەی کارتی گوشارە بۆ گوشارخستنە سەر یەک بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان بۆ دەستکەوتی زیاتر ، لەم نێوەندەدا جەنگ ڕودەدات و مرۆڤ دەکوژرێت و وڵات کاولدەکرێت و نیزام دەگۆڕێت و هێزگەلێک تا دوێنێ دۆست بو ئەمڕۆ دەفرۆشرێت و هێزگەلێک تا دوێنێ دوژمن بو ئەمڕۆ دەبێتە دۆستی گیانی بەگیانی و خاک بە خاک و مرۆڤ بە مرۆڤ و  مەزهەب بە مەزهەب و نیزام بە نیزام دەکرێت ، لە دواجاردا ئەو هێز و دەوڵەتانە دەمێننەوە کە حوکمی جوگرافیا و جیوپۆلەتیک و هێزیان وایان کردوە بچنە ناو بازنەی بەرژەوەندی وڵاتە زلهێزەکانەوە ، دەکرێ ئەم وڵاتانەش بێهێز بکرێن یان بەهێز بکرێن لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گرێدراوی هاوبەشدا بەڵام حوکمە بنەڕەتیەکە ناگاتە ڕوخاندن ، زلهێزەکان وڵاتە بچوکەکانی سەر ڕێگای جەنگی هاوبەش دەکەنە قوربانی ، بۆ نمونە :

ئۆکرانیا : لەگەڵ هاتنی ترامپدا بەرژەوەندی هاوبەشی ڕوس و چین ئەگەر پێشتر لەجەنگدا بوبێت ئەوا ئێستا بە گۆڕینەوەی کارت لە ئاشتیدایە و ئۆکرانیا و غەزە و نیزامی ئەسەد بونە قوربانی و لەبەرامبەر سوریا و غەزەدا ئەمریکا ئۆکرانیا ناچار بەدانوستان بکات بەو مەرجەی تورکیاش ناچار بە ڕێکەوتن لەگەڵ ترامپ بکات ، ئیتر هەندێ پرسی ناو سوریا لەم ڕێککەوتنەدا چارەسەری بێخواستی پێکهاتەکانی ناو سوریای بۆ دۆزراوەتەوە ، ئەو ٢٠٪خاکی ئۆکرانیاش فت.
ـــــــــــــ
٢-تورکیا و ئێران : ئەم دوو زلهێزە ناوچەییە لەژێر قەیدی بەرژەوەندی هاوبەشی ( ڕوس و چین لەلایەک و ئەمریکا و ناتۆ لەلایەک) دان ، ئەم دوو وڵاتە کاتێ بازنەی سوری بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەبڕن دەکەونە ژێر گوشاری ئەمریکاوە بە ڕێگای (گەمارۆی زیرەک) تورکیا سەر بەخۆیەتی و ئێران سەر بە ڕوس ، ڕوس یەک فزە ناکات ، لەژێرەوەڕا سوریا دەخەنە ژێر هەیمەنەی تورکیا و عێراق دەخەنە ژێر هەیمەنەی ئێران بەڵام بەو دیزاینەی ڕوس چین و ئەمریکا دایانناوە .
ـــــــــــ
ئیمراڵی و ئاشتی : تورک خۆی نا بەڵکو زلهێزەکان دەزانن جوگرافیا و جیوپۆلەتیکی چەند گرنگە و سوریاش لەو چوارچێوەدایە بۆیە بە گوشاری وڵاتان و نەخشەی بەرژەوەندی هاوبەشیان مەحکومە بە ئاشتی ، تا مافی کورد بەپێی ڕێککەوتنێک بۆ سوریا و تورکیا هاوشێوەی عێراق جێبەجێ بکرێت.
ـــــــــ
جوڵەیەک نابینی بێ ڕودانی جوڵەیەکی تر ، دەبینین لە ئێستادا مەلەفی ( یەمەن و لیبیا) خەوێندراوە و مەلەفی سوریا و عێراق لە ئارادایە ، دواجار هەموو یاریی و سیناریۆ و دیزاینەکان لەو مەتبەخ و ژورانەوە دەردەچێت کە تاریکن و هەواڵی تر دەخرێتە سەر شاشە و سایتەکان بۆ شاردنەوەی گۆڕینەوەی کارتەکانیان ، کورد لەم نێوەندەدا وەک مافی نەتەوەیەکی سەرەکی وەک نەتەوەکانی تر لە عێراق و سوریا وەک درۆزەکان چوەتە ناو بازنەی بەرژەوەندییەکان بەڵام لەچواچێوەی ناوەندەکاندا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن