ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق زانیارى نوێ لەبارەى مووچە ئاشکرادەکات
09:48 - 20/02/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەندامێكی پەرلەمانى عێراق دەڵێت، لیستى مووچەى مانگى دوو هیچ کێشەیەکى نەماوە و دەبوو ئەمڕۆ بنێردرایە بۆ بەغدا، بەڵام حکومەتى هەرێم نەیناردووە.
دارا سێكانیانی، ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم كێشەی نەماوە و ئەو گرفتانەی پێشتر هەبوون كاریان لەسەر كراوە.
دەشڵێت، بەغداد مووچەی مانگى 12ى ساڵى رابردووى ناردووە و حكومەتی هەرێم دەبێت لەبیری ئەوەدابێت ئەو مووچەیە بداتەوە بە فەرمانبەران، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان داوای مووچەی ئەو مانگە بكەن و لەبیری نەكەن.