سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێك ده‌رچو
02:28 - 09/04/2025
زەمەن _ عێراقی
ئەندامانی خێزانێک لە عێراق، بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، سزای زیندانی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی نیسانی ٢٠٢٥، دادگای تاوانه‌كانی واست، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێكی به‌غدا سه‌پاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی به تاوانی بازرگانیكردن به مادده‌ی كریستاڵ سزادا.
ئەوەشزانراوە، ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه پێكهاتبون له باوك و دایك و دو كوڕ، خه‌ڵكی پارێزگای به‌غدان، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو چێشتخانه‌یه‌ك له شاری كوت ده‌ستگیركران، كه بڕی چوار كیلۆگرام مادده‌ی كریستاڵ و 30 هه‌زار دۆلاریان پێبووە".
هاوکات، سزاکەیان به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی ٢٨ی یاسای دژه مادده هۆشبه‌ره‌كان و مادده ده‌رونییه‌كان ژماره ٥٠ی ساڵی ٢٠١٧ به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه".