218 کوردستان

لە دادگای فیدراڵی تانە لە بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە دەدرێت

09:41 - 15/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمڕۆ سێشەممە 15ى نیسانى 2025 ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق لە "فراكسیۆنی اشراقە كانون" لە دادگای فیدراڵی تانەیان لە بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە دا و دەڵێن، ڕێكارەكانی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسایی بە پارێزگابونی هەڵەبجە نادروستە و نیسابی یاسایی تەواو نەبووە.

 

ئەو پەرلەمانتارانەى سکاڵاکەیان تۆمارکردووە رایانگەیاندووە ، لە دانیشتەکەى پەرلەماندا بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە تەنیا 80 پەرلەمانتار ئامادەی دەنگدانەكە بوون، ئەوەش نیسابى یاسایى تەواونەکردووە و دەنگ لەسەر هەرچییەک درابێت نایاساییە.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوى ئەو پەرلەمانتارانە، ئەو تانەیە لە چوارچێوەی چاودێری دەستوریدایە، کە ئامانج لێی دڵنیابونەوەیە لەوەی یاسا و بڕیارەکان لەگەڵ دەستوری عێراقدا یەكبگرنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن