هۆشداری لە بەرگری شارستانیەوە: ئۆتۆمبێلەکانتان دابپۆشن تەرزە دەبارێت
03:09 - 15/04/2025
زەمەن _ سۆران
بەرگری شارستانی سۆران، هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارینی تەرزە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی پارێزراو ڕابگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران و تەرزەبارین هەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن ئامادەکاری بکەن بەتایبەت بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی پارێزراو ڕایبگرن تا لە زیان بەدوور بن".
ئەمەلەکاتێکدایە، لە بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێ شوێن ئاو لە شەقامەکان کۆبووەتەوە.