بەرگری شارستانی بۆ شۆفێران: ئەم کەلوپەلانە لەناو ئۆتۆمبێل بەجێمەهێڵە
02:58 - 22/04/2025
زەمەن:-
بەرگری شارستانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، خۆیان بەدوربگرن لە دانانی ئەم کەرستانە لەناو ئۆتۆمبێلدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی هاوین و لەم وەرزەدا پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل دەگاتە نزیکەی ٧٠ پلەی سیلیزی، نابێت هەندێک کەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێت، وەک ( چەرخ، چاویلکە، بۆن و موعەتەر، پاوەربانک، دەبەی ئاو).
دەشڵێت: بەهۆی ئەوەی کاریگەریی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییان لەسەر دەبێت و ئەگەری هەیە ببنە هۆی کارەسات و ڕووداوی نەخوازراو.