زیندانیكراوێك لە سلێمانی هەڵات
02:42 - 22/04/2025
زەمەن _ سلێمانی
زیندانیکراوێکی چاکسازی گەورانی سلێمانی، پاش ئەوەی مۆڵەتی چوونەدەروەی وەرگرتووە نەگەڕاوەتەوە گرتووصانەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥، تۆڕی میدییای ڕووداو بڵاویکردووەتەوە، حوکمدراوێک دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، نەگەڕاوەتەوە و هەڵاتووە، بەگوێرەی زانیارییەکان، بازرگانیی هۆشبەر بووە، حوکمدراوەکە دەبوو دوای وەرگرتنی مۆڵەتی هەفتەیەک لە ماڵەوە، ٢٠ـی نیسان بگەڕێتەوە زیندان، بەڵام نزیکەی ٤٨ کاژێرە نەگەڕاوەتەوە.
هاوکات، بەرپرسێکی باڵای چاکسازییەکان ئاماژەی بەوەداوە، : "هەر کەسێک ٧٢2 کاتژمێر دوای کاتی گەڕانەوەی لە مۆڵەت نەگەڕێتەوە، بە هەڵاتوو هەژمار دەکرێت".
دەشڵێت: ئەو هەڵاتووە، "ئەگەر پێش 72٧٢ کاتژمێرەکە بگەڕێتەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و بە ئەگەری زۆرەوە جارێکی دیکە مۆڵەتی چوونە ماڵەوەی پێ نادرێت".
ئەوەزانراوە، جگە لە کەفیلی کەسیی، ئەو کەسەی هەڵاتووە وەکو دەستەبەر ٢٥ ملیۆن دینار و خانوویەکیشی بە بارمتە داناوە.
حوکمدراوان لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، سێ مانگ جارێک بۆیان هەیە داوای مۆڵەتی یەک هەفتە دەرچوون لە زیندان بکەن، بەو مەرجەی چارەکێکی حوکمەکەیان تەواو کردبێت.