20 رێكخراو داوای بهدواداچون لهبارهی كڕینی موڵكێك له ئهمریكا به 18 ملیۆن دۆلار دهكهن
07:02 - 09/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
20رێكخراوی
كۆمەڵی مەدەنی داوا دهكهن بهدواداچون بكرێت بۆ "كڕینی مهڵكێك له ئهمریكا
به بههای 18 ملیۆن دۆلار لهلایهن سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه".
له بهیاننامهیهكدا 20رێكخراوی
كۆمەڵی مەدەنی كه ئاڕاستهی سهرۆكایهتی پهرلهمان و دهستهی دهستپاكی و
داواكاری گشتییان كردووه، دهڵێن، لە ئێستادا لە رۆژنامەیەكی بەناوبانگی ئەمەریكی
بەناوی (The
American prospect) راپۆرتێكی (بنكۆڵكاری) بەناونیشانی (دەرمانخانەیەكی
كاوبۆیی... پاشماوەی گەندەڵی لەعێراقەوە بۆ میامی) بلاوكردۆتەوە، تیایدا ئاماژە بە
كڕینی موڵكێك كراوە بە بەهای (18 ملیۆن) دۆلار، كەتیایدا هاتووە خاوەنە
راستەقینەكەی بەڕێز مەسرور بارزانیە، لەهەمان راپۆرتدا باس لە بڕێكی زۆری سەروەت و
سامان كراوە كە بردراوەتە ئەمریكا كە بەهاكەی (ملیارێك و 27 ملیۆن) دۆلارە.
ئهو
رێكخراوانه داوا دهكهن، پەرلەمانتاران و داواكاری گشتی و دەستەی دەسپاكی بەئەركی یاسایی خۆیان
هەڵسن و لەسەر ئەم پرسە بەدواداچوون بكەن، روونی بكەنەوە ئاخۆ ئەو بابەتە راستە
یان نا. ئەگەر راست بێت دەبێ ئیجرائاتی یاسایی بكەن، ئەگەر راستیش نەبێت پێویستە
رونكردنەوە بە خەڵكی كوردستان بدەن و لە دەرەوەش بە فەرمی سكالای یاسایی لەسەر
رۆژنامەنوسەكەو ئەو دەزگایە تۆمار بكەن كە بڵاویان كردۆتەوە.
دهقی بهیاننامهكه:
20رێكخراوی
كۆمەڵی مەدەنی
داوای
بەدواداچوون دەكەن
بۆ
بەڕێزان/
-سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
-دەستەی دەسپاكی
-داواكاری گشتی
بەپێی
یاسا بەركارەكان، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرۆكی دامەزراوەی خزمەتی
گشتییە، لە ئێستادا لە رۆژنامەیەكی بەناوبانگی ئەمەریكی بەناوی (The American prospect) راپۆرتێكی
(بنكۆڵكاری) بەناونیشانی (دەرمانخانەیەكی
كاوبۆیی... پاشماوەی گەندەڵی لەعێراقەوە بۆ میامی) بلاوكردۆتەوە، تیایدا ئاماژە بە
كڕینی موڵكێك كراوە بە بەهای (18 ملیۆن) دۆلار، كەتیایدا هاتووە خاوەنە
راستەقینەكەی بەڕێز مەسرور بارزانیە، لەهەمان راپۆرتدا باس لە بڕێكی زۆری سەروەت و
سامان كراوە كە بردراوەتە ئەمریكا كە بەهاكەی (ملیارێك و 27 ملیۆن) دۆلارە.
ئەمە
لەكاتێكدایە هەرێمی كوردستان بەدەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت، پرۆژە
خزمەتگوزارییەكان وەستێنراون، چەندین موچەی ساڵانی رابردووی فەرمانبەران لای
حكومەت ماوەتەوەو لەئێستاشدا موچە لەكاتی خۆیدا نادرێت، پێداویستییەكانی هێزی
پێشمەرگە دابین ناكرێت، خۆپیشاندانەكانی خوێندكاران بەمەبەستی گێڕانەوەی
دەرماڵەكانیان بەردەوامە كە ماوەی حەوت ساڵە بڕاوە، ئەمانەو چەندین گرفت و
كەموكوڕیی تری پەیوەست بە قەیرانی داراییەوە.
ئەم
راپۆرتە هەفتەیەكە بڵاوكراوەتەوەو وروژێنراوە، كەچی نابینرێت هیچ بەدواداچوونێك
كرابێت، لەكاتێكدا پەرلەمانتاران لەسەر هەموو بابەتێك لێدوان دەدەن، كەچی لە ئاست
ئەم بابەتەدا بێدەنگن! دەستەی دەسپاكی موخبیری هەیە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری، كەچی
لەئاست ئەم راپۆرتەدا بێدەنگە كە لە رۆژنامەیەكی موعتەبەردا بڵاوكراوەتەوە!
داواكاری گشتی لەسەر پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی و كۆمێنتێك خەڵكی داوە بەدادگا، كەچی
لەسەر ئەم بابەتە بێدەنگە! هەر بۆیە ئێمە وەك رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كاتێك
ئەم بێدەنگییەمان بینی بە پێویستمان زانی داوا بكەین پەرلەمانتاران و داواكاری
گشتی و دەستەی دەسپاكی بەئەركی یاسایی خۆیان هەڵسن و لەسەر ئەم پرسە بەدواداچوون
بكەن، روونی بكەنەوە ئاخۆ ئەو بابەتە راستە یان نا. ئەگەر راست بێت دەبێ ئیجرائاتی
یاسایی بكەن، ئەگەر راستیش نەبێت پێویستە رونكردنەوە بە خەڵكی كوردستان بدەن و لە
دەرەوەش بە فەرمی سكالای یاسایی لەسەر رۆژنامەنوسەكەو ئەو دەزگایە تۆمار بكەن كە
بڵاویان كردۆتەوە، چونكە ئەم جۆرە راپۆرت و هەواڵانە ئەگەر بنەمایان نەبێت و
ناڕاست بن، ئاسایشی ناوخۆیی تێكدەدەن و هاوڵاتیان توڕەو نائومێدتر دەكەن و
ناوبانگی هەرێمی كوردستانیش لەكەدار دەكەن.
لەگەڵ
رێزدا
وێنەیەك
بۆ:
- لیژنەی دەسپاكی لە پەرلەمانی كوردستان.
- سەرجەم فراكسیۆنەكان لە پەرلەمانی
كوردستان.
- سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان.
هاوپێچ:
- بەڵگەنامەكان و دەقی راپۆرتەكە بە
زمانی ئینگلیزی و كوردی.
-لینكی راپۆرتەكە:
https://prospect.org/power/cowboy-drugstore-traces-of-a-kleptocrat/?fbclid=IwAR1xOVVvdjuqXgChi_bXrpTv1ih1sSahMpmvFk-UAh20IupBgtBHr_OkqIE
ناوی
رێكخراوەكان:
1-ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و
گەشەپێدان.
2-رێكخراوی هەڵوێست.
3-رێكخراوی پایتەختی ئاشتی.
4-پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە
نێودەوڵەتیەكان.
5-ئینستتیوتی برادۆست بۆ گەشەپێدان.
6-رێكخراوی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی
كوردستان.
7-كوردستان تایمز.
8-تۆڕی رێكخراوەكانی سلێمانی.
9-رێكخراوی قەرەداغ بۆ گەشەپێدان.
10-رێكخراوی خۆری ئاشتی.
11-رێكخراوی منداڵانی كوردستان.
12-سەنتەری باشور بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی.
13-رێكخراوی یاوەر بۆ پەرەپێدانی زانست و
رۆشنبیری.
14-رێكخراوی كابانە بۆ پەرەپێدانی خێزان.
15-رێكخراوی ئاوێزان.
16-رێكخراوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان.
17-رێكخراوی هیوا بۆ هاوكاری مناڵی
كەمدەرامەت.
18-رێكخراوی توانست بۆ گەشەپێدانی
تواناكان.
19-رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی
دیموكراسی ومافی مرۆڤ.
20-رێكخراوی دادپەروەر بۆ پرسە یاساییەكان.