1804 کوردستان

فەرهاد پیرباڵ سەردانی ئارامگەی نەوشیروان مستەفای کرد

09:09 - 05/10/2019

"زەمەن"

د. فەرهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای پێشووی زانکۆ سەردانى ئارامگەى نەوشیروان مستەفا دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، فەرهاد پیرباڵ لە شارى سلێمانى سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان و ئارامگەى نەوشیروان مستەفای کرد و ئاماژەى بە گرنگى و رۆڵ و کاریگەرى خەبات و بیر و ئاشتیخوازیى و تێڕوانینى نەوشیروان مستەفاى کردووە بۆ پڕۆسەى چاکسازى و چەسپاندنى دیموکراسى و عەدالەت.
فەرهاد پیرباڵ، ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٨٤ لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٨٤ چووەتە ڕیزی یەکێتیی نووسەرانی شاخەوە، ھەر لە ناو یەکێتیی نووسەرانی شاخیش یەکەمین کتێبی چاپ کردووە، کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی "ماڵئاوا ئەى وڵاتەکەم".
دواتر چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکوومەتی فەڕانس کە لەلایەن ئەنیستیتۆی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چووەتە فەڕەنسا بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە فەڕەنسا ماوەتەوە.
هەفتەیەک دوای تەواوکردنی دکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆرن بە ناوی "مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی"، لە ساڵی 1994 گەڕاوەتەوە کوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن