36 کوردستان

لێزمە باران و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

11:28 - 27/12/2024


زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا نمە بارانی مامناوەند لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبارێت، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

رونیشیكرده‌وه‌ لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفربارین دەستپێدەکات، پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی شەو رێژەی دابارین زیادبکات و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، هاوکات پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تـــــا 3 پلە نزمتردەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ شەممە کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، ئاسمان هەوری تەواو بێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت هەندێک کات لە ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبارێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کۆتایی بەم شەپۆلە باران بارینە دێت.



سبەینێ شەممە پلەکانی گەرما یەک تــــا ســـێ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:


هەولێر:13  پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن