24 کوردستان

ئەبوبەکر هەڵەدنی خۆی یەکلایکردەوەو دەڵێ؛ بەشداری کۆنگرەی یەکگرتوو ناکەم

12:37 - 26/12/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

ئەبوبەکر هەڵەدنی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: بەشداریی کۆنگرەی یەکگرتوو ناکەم و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ دەخوازم.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی ئەبوبەکر هەڵەدنی:

سەبارەت بە هەڵوێستمان لە ڕوانگەی دوایەمین کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکگرتوو :
١/بەشداری کۆنگرەی نۆیەم ناکەم.
٢/ڕێکخستنە سەربڵندەکانی یەکگرتوو بەدرێژایی سی وپێنج ساڵ لێیان دانەبڕاوم و کۆی خزمەتی ئەو ماوە دورو درێژەی وێستگە جۆراو جۆرەکانی خەبات  چاکەکەی بۆفەزڵی خودا و پشتیوانی ونزای خێری ئەو ئازیزانەم دەگەڕێنمەوەو بۆهەمیشەش خۆم بەقەرزارو خۆڵی ژێر پێکانیان دەزانم وسەرچاوەی وزەو تینمن وپشتی ئێمەو داری ئەوان و داوای گەردن ئازادیان لێدەکەم لەهەر ڕەفتارو گوفتارێکم کەبوبێتە مایەی نیگەرانکردنیان لەم سی وپێنج ساڵەدا.
٣/سوپاسی سەرجەم ئەو ئازیزان وخۆشەویستانەی کە لەم ماوەیەدا کاتی خۆیان بەئێمە بەخشی وپشتیوانیان دەربڕی بەرامبەر ئەو ڕێکارە ناپەیڕەویانەی بەرامبەرمان گیرایە بەر.
٤/هەروەک بێبەری بونی خۆم لەهەر تۆمەت وناوزڕاندنێک ڕادەگەیەنم لەپاڵ هاوسۆزی بۆ ئێمە بەرامبەر یەکگرتوو و سەرکردەکانی  وتراوە چ لە ڕابردوو یان لەداهاتوو بوترێ،،زمانی زبر و ڕق وکینە و گرێی ئایدۆلۆژی وبەناوکەوتن بەپێوەری شەلم کوێرم کەس ناپارێزم بەڵگەی کەم تفاقی و مایە پوچی خاوەنەکەیەتی.
٥/هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم کەبەش بەحاڵی خۆم ڕەنجی فەرهادم بۆدا شانبەشانی دەیان هەزار تێکۆشەری ماندونەناس ولێی پەشیمان نیم وشانازیشی پێوە دەکەم و خەون وئامانجمان بۆ  گەشەکردنی و بەرجەستە کردنی دروشمەکانی ئازادی و برایەتی و دادپەروەری بوو.
بۆهەمیشە کوردستان گەشاوە و کوردستانیانیش سەربڵند و ئیسلامخوازان و ئیسڵاخخوازانیش شکۆمەند.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن