وته‌بێژی كۆنگره‌ی یه‌كگرتوو: 97%ی ئه‌ندامانی كۆنفرانس دانانی دووخول بۆ ئه‌میندار یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه
11:48 - 27/12/2024
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی
كوردستان
ئەمڕۆ یەکگرتووی
ئیسلامی نۆیه‌مین کۆنگرەی دەبەستێ و سه‌لاحه‌دین به‌هادین تا ئێستا تاكه كاندیده
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حیزبه‌كه.
له‌ماوه‌ی رابردودا له كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كگرتوو هەموارێک بۆ پەیڕەوی ناوخۆی حیزب ئامادەکراوە و بەپێی هەموارە
نوێیەکە؛ رێگە بە ئەمینداری گشتی دەدرێت جارێکی دیکە خۆی كاندید بکاتەوە.
مامۆستا وشیار وته‌بێژی كۆنگره‌ی نۆیه‌م ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناو هۆڵی كۆنگره‌كه‌و له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی" به زۆرینه‌ی ده‌نگی 97%ی ئه‌ندامانی كۆنفرانس له ماوه‌ی رابردودا دانانی دووخول بۆ ئه‌میندار هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه".
هادی عەلی، سەرۆکی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو به‌میدیاكانی راگەیاند: "تاوەکو ئەمڕۆ مامۆستا
سەڵاحەدین بەهائەدین تاکە بەربژێرە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی ئەمینداری گشتی و هیچ کەسێکی
دیکە خۆی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر نەکردووە."
هادی عەلی وتی:
"دەکرێت و ئاساییە لەنێو کۆنگرەدا کەسانێک بڵێن خۆمان بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی
كاندید دەکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا جگە لە مامۆستا سەڵاحەدین کەسی دیکە خۆی بەربژێر
نەکردووە."
یەکگرتووی ئیسلامی
کوردستان لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1994 تاوەکو ئێستا هەشت کۆنگرەی بەستووە. بڕیاریشە
ئەمڕۆ هەینی 27-12-2024 کۆنگرەی نۆیەمی خۆی لە هەولێر ببەستێت.
بەپێی پەیڕەوی پەسندکراوی
کۆنگرەی پێشووتری ئەو حیزبە، ئەمینداری گشتی تەنیا بۆ دوو خول دەیتوانی ئەمیندار بێت،
لەکاتێکدا سەڵاحەدین بەهائەدین 7 خولە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامییە.