9129 هەمەڕەنگ

خانمە هونەرمەندێکى هیندستان: من کوردم

06:54 - 06/01/2020

"زەمەن" 


خانمە هونەرمەندى بوارى نواندن لە هیندستان وارینا حسێن بۆیەمەجار ئاشکرایدەکات کە کوردە.

وارینا حسێن ئەکتەرى بۆڵیود لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى بڵاویکردوەتەوە، بە کوردى پیرۆزبایى سەرى ساڵ دەکات و دەڵێت : من خەڵکى کوردستان و لە باوکمەوە کوردى فێر بووم.

وارینا حسین باوکی خەڵکى کوردستانی عێراقە و دایکی خەڵکی ئەفغانستانە .

وارینا حسین لە  دایکبووی  ساڵی ١٩٩٩ کابوڵی  ئەفغانستانە و دواتر چۆتە هیندستان و لەوێ نیشتەجێبوون و خاوەنى رەگەزنامەى ئەو وڵاتەیە و دەرچووی ئەکادیمیای  نیۆرکە بۆ فیلم، لە دوای بەشداری لە  فیلم  Loveyatri لە بەرهەم هێنانی هونەمەندی دیاری هندستان سەلمان خان  ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن