خوێندنه‌وه‌یه‌کی کوردی بۆ رێکه‌وتنی ئه‌مه‌ریکی – عیراقی
10:56 - 10/06/2020
نەوشیروان مستەفا
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه له سه‌ر رێککه‌وتنی ئه‌مه‌ریکی – عیراقی مشتومڕه. ئه‌م رێکه‌وتنه له ناو که‌سایه‌تیه‌کانی عه‌ره‌ب دا لێدوان و تێچێنی جۆراوجۆر و دژی یه‌کی به ئاشکرا له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن دا لی که‌وتۆته‌وه، که‌چی له ناو کوردا که‌مترین باسی لێوه کراوه له کاتێک دا ئه‌م رێکه‌وتنه ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندی به عیراقه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش پێوه‌ندی به سه‌لامه‌تی کورده‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی سه‌رکرده‌کانی کورد زۆر به په‌رۆشه‌وه له قبوڵکردنی رێکه‌وتنه‌که دوان و ئه‌وان وه‌کو "پارێزه‌ر" ی یه‌که‌می ریکه‌وتنه‌که ده‌رکه‌وتن. پێیان وابوه هه‌رچی ئه‌مه‌ریکا بیکا ئه‌بێ ئه‌مان بێ قه‌یدوشه‌رت پشتیوانی لێ بکه‌ن و به باشی دابنێن. که‌چی زۆرایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان، ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تیه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیریه‌کانی، شتێکی ئه‌وتۆ له ناوه‌رۆکی ریکه‌وتنه‌که نازانن. ئه‌مه‌ش ئه‌مان باته‌وه بۆ پرسێکی گرنگی جوڵانه‌وه‌ی کورد و جۆری سه‌رکردایه‌تی کردنی و به‌ڕێوه‌بردنی ململانێ و کێشه‌کانی، ئه‌ویش نه‌بونی رونی سیاسی بوه له په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانی: سیاسی، ئابوری، عه‌سکه‌ری... حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانیدا، له گه‌ڵ به‌غداد و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و دنیا که هه‌میشه له تاریکی دا بوه.
ئه‌گه‌رچی ده‌قی رێکه‌وتنه‌که به زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی له چه‌ندین رۆژنامه و سایتی ئه‌لکترۆنی دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، هه‌ندێ رۆژنامه‌ش ده‌قه‌که‌یان کرد به کوردی و بڵاویان کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بو که‌سانێکی شاره‌زای کاروباری قانونی، سیاسی، سه‌ربازی، ئابوری، لێیان نهکۆڵیهوه که ئاخۆ کاریگه‌ری ئه‌م رێکه‌وتنه له سه‌ر ئیستا و پاشه‌رۆژی کوردستانی عیراق به ئیستای هه‌ریم و ناوچه دابڕاوهکانیهوه چی ئه‌بێ.
ئه‌گه‌رچی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی عیراق کورده و، به پێی ئه‌و "سیسته‌می کۆتا" یه‌ی که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی له سه‌ر دامه‌زراوه، ئه‌م بۆته وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی به‌شی کوردبوه، به‌ڵام گفتوگۆکانی ئه‌مه‌ریکی – عیراقی ده‌ریان خست هه‌بونی وه‌زیری کورد، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد نه‌کا، له کابینه‌که‌ی به‌غدادا هه‌بێ یا نه‌بێ شتێ له مه‌سه‌له‌کان ناگۆڕێ.
گفتوگۆ له سه‌ر رێکه‌وتنه‌که له سه‌ره‌تاوه به ده‌س وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بو. وه‌زیری ده‌ره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌کی راست و رۆشن بدا به رای گشتی عیراقی و کوردی، له قسه‌کانی دا هه‌میشه به‌هاری ئه‌هێنایه چۆکان. وای ده‌رئه‌خست که رێکه‌وتنه‌که گه‌یشتۆته کۆتایی و ها که ئیمزا کرا. سه‌رکرده‌کانی کوردیش وا به جوانی و به حه‌ماسه‌وه داکۆکی‌یان لێ ئه‌کرد یه‌کێ شاره‌زا نه‌بوایه وای ئه‌زانی به‌ڵگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی تێدا رائهگهیهنرێ، تا نوری مالیکی کت‌وپڕ به جۆرێ که له "سوکایه‌تی پێ کردن" ئه‌چو هه‌مو فایله‌که‌ی له وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌نده‌وه، ئیتر خۆی راسته‌وخۆ که‌وته به‌ڕێوه‌بردنی و هه‌ندێ له ناوه‌رۆکی رێکه‌وتنه‌که دزه‌ی پێ کرا بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن.
لێره‌دا چه‌ند راستیه‌ک، ره‌نگه تاڵ بێ، به‌لام پێویستیان به رونکردنه‌وه هه‌یه:
یه‌که‌م، له عیراقی فیدرالی دا کاروباری دیفاع و ده‌ره‌وه و دارایی، به پێی ماده‌ی 110 ی "ده‌ستوری هه‌میشه‌یی" که پارله‌مانی کوردستان پهسهندویهتی و زۆرایه‌تی ده‌نگده‌رانی کورد له ریفراندۆم دا ده‌نگی بۆ داوه، له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندیه. واته ئه‌م رێکه‌وتنه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندیه.
دوه‌م، ئه‌م رێکه‌وتنه و هه‌ر رێکه‌وتنێکی تری له‌م بابه‌ته، که عیراق به پێی ماده‌ی 23 رێکه‌وتننامه‌که بۆی هه‌یه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی هاوبه‌شی هێزه‌کانی فره‌ره‌گه‌ز و رێکخراوه ناوده‌وڵه‌تیه‌کان بیکا، کار ئه‌کاته سه‌ر ئیستا و پاشه‌ڕۆژی گه‌لی کورد و هه‌رێمی کوردستان. له به‌ر ئه‌وه ئه‌بێ کوردیش له ئاماده‌کاری دا بۆ ئه‌م رێکه‌وتنانه ئاگادار و به‌شدار بێ.
سێیه‌م، ئه‌گه‌ر له شاندێکی وه‌هادا، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم، به ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌شدار نه‌بێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه کورد بێ یا عه‌ره‌ب، چی له مه‌سه‌له‌که ئه‌گۆڕێ. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر رێکه‌وتنه‌که سه‌ره‌نجام به ده‌نگی زۆرایه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق په‌سه‌ند کرا. ئه‌وسا حکومه‌تی هه‌رێم و پارله‌مانی کوردستان په‌سه‌ندی بکه‌ن یا ره‌تی بکه‌نه‌وه ئه‌بێته کهپهنکی پاش باران.
چواره‌م، ناوی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا به "وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا" نوسراوه که‌چی له هیچ ماده‌یه‌کی ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه‌دا ئیشاره‌ت به فیدرالی بونی ده‌وڵه‌تی عیراق نه‌دراوه و، هه‌میشه به "کۆماری عیراق " و "حکومه‌تی عیراق" ناو براوه.
ره‌وتی گفتوگۆی رێکه‌وتنی ئه‌مه‌ریکی – عیراقی ئه‌بێ زه‌نگی هۆشیاری بێ بۆ کورد، ئه‌گه‌ر وا بڕوا له رابردودا عیراق په‌یمانی سهعدادباد (1937) ی له گه‌ڵ تورکیا و ئێران و، دواتر په‌یمانی به‌غداد (1955) ی له گه‌ڵ ئێران و تورکیا و، په‌یمانی دۆستایه‌تی و هاوکاری (1972) ی له گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤێت و، رێککه‌وتنی جه‌زائیری (1975) ی له گه‌ڵ ئێران ئیمزا کردوه، ئیستاش کێ ئه‌ڵێ له پاشه‌ڕۆژێکی نزیک دا چه‌ندین رێککه‌وتنی له‌و جۆره له گه‌ڵ ئێران و تورکیا و سوریا له پشتی کورده‌وه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد ناکرێ؟ خۆ تا ئیستاش ئێران سوره له سه‌ر زیندویه‌تی و کارپێکردنی رێککه‌وتنی شا – سه‌دامی جه‌زائیر (1975) که به تایبه‌تی دژی کورد ساز کرا، که‌چی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق هیچ ههنگاوێکی جدی نه‌ناوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا گۆڕینی به رێککه‌وتنێکی تر.
ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆکی رێکه‌وتنه‌که
ئه‌مه‌ریکا وه‌کو گه‌وره‌ترین زلهێزی دنیا هێزه‌کانی به سه‌رانسه‌ری دنیادا بڵاو کردۆته‌وه. بۆ رێکخستنی دۆخی قانونی هێزه‌کانی له‌و وڵاتانه‌دا که هێزه‌کانی تێدا ماوه‌ته‌وه، له گه‌ڵ هه‌ر یه‌کێکیان رێککه‌وتننامه‌یه‌کی ئیمزا کردوه. ئه‌م جۆره رێکه‌وتنه به ناوی رێکه‌وتن له سه‌ر دۆخی هێزه‌کان "سۆفا:status of forces agreement"وه، چۆته ناو فه‌رهه‌نگی سیاسیه‌وه. ئه‌مه‌ریکا له‌م جۆره رێکه‌وتنه‌ی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له حکومه‌ته‌کانی دنیا مۆر کردوه له‌وانه ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ناتۆ، یابان، کۆریا، عه‌ره‌بستانی سعودی، عومان، کوه‌یت، قه‌ته‌ر، ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتو... رێککه‌وتننامه‌ی عیراق – ئه‌مه‌ریکاش، هه‌مان "سۆفا" یه، به‌ڵام عیراق ئه‌یه‌وێ ناوی بنێ "رێککه‌تننامه‌ی کشانه‌وه".
ره‌شنوسی "رێککه‌تننامه‌ی کشانه‌وه" ی ئه‌مه‌ریکی - عیراقی پێک هاتوه له دێباجهیهکی کورت و 31 ماده. ئه‌گه‌رچی له هیچ ماده‌یه‌کی دا باسی دانانی "بنکه‌ی جه‌نگی" یا "بنکه‌ی سه‌ربازی" ناکا به‌ڵام راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که زۆری ماده‌کانی به تایبه‌تی ماده‌کانی: 5 هه‌تا 24 ته‌رخان کراوه بۆ رێکخستنی دۆخی سه‌ربازی، سیاسی، ئابوری، دارایی، ته‌کنیکی... مانه‌وه و جوڵان و هاتوچۆ و له‌شکرکێشی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له چوارچێوه‌ی قانونی دا له بنکه سه‌ربازیه‌کانی خۆیان دا له سه‌ر ئه‌رزی عیراق و له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌کانی خۆیان.
به پێی ماده‌ی 31: ماوه‌ی 3 ساڵ کار به‌م رێکه‌وتنه ئه‌کرێ و،
به پێی ماده‌ی 25: هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌بێ تا 3/6/2009 له ناو شار و ئاواییه‌کانی عیراق بکشێنه‌وه بنکه سه‌ربازیه‌کانیان و، تا 31/12/2011 له هه‌مو عیراق بکشێنه‌وه، ئه‌گه‌ر تا ئه‌وسا ئه‌م رێکه‌وتنه هه‌ڵ نهوهشێنرێتهوه یا درێژ نه‌کرێته‌وه.
لێره‌دا پێویست ناکا ماده‌کانی رێکه‌وتنه‌که یه‌که یه‌که شی بکرێته‌وه و، له باری سه‌رنجی به‌ژه‌وه‌ندی کورده‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته لێره‌دا باس بکرێ، له به‌ر چکاوهی ته‌جروبه تاڵه‌کانی رابوردوی کوردا، چه‌ند بابه‌تێکه که پێوه‌ندیان به دێباجه و به چه‌ند ماده‌یه‌که‌وه هه‌یه له‌وانه: ماده‌کانی 4 و 26 و 28 که ئه‌شێ مایه‌ی نیگه‌رانی بن بۆ کورد.
له دێباجهکهدا ئامانجی رێککه‌وتنه‌که به‌مجۆره رون کراوه‌ته‌وه: "... پته‌وکردنی ئاسایشی هاوبه‌ش و به‌شداری له ئاشتی و ئاسایشی ناونه‌ته‌وه‌یی و، به‌گژاچونه‌وه‌ی ئیرهاب له عیراق دا و، هاوکاری کردنی یه‌کتری له بواره‌کانی ئاسایش و به‌رگری و، به هۆی هه‌مو ئه‌وانه‌وه ... به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی له سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌کێتی ئه‌رزی عیراق ئه‌کرێ..."
ماده‌ی 4: ئه‌رکه‌کان
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی دژی کۆماری عیراق و بۆ به‌هێزکردنی هاوکاری بۆ تێکشکاندنی ته‌نزیمی قاعیده له عیراق دا و المجموعات الاخری الخارجه عن القانون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ردولا، له سه‌ر بنچینه‌یه‌کی کاتی، پێکهاتن له سه‌ر:
1. حکومه‌تی عیراق داوای یارمه‌تی کاتی ئه‌کا له هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان که پشتگیری بکا له هه‌وڵه‌کانی دا بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی له عیراق دا، له‌وانه هاوکاری بۆ ئه‌نجامدانی له‌شکرکێشی دژی ته‌نزیمی قاعیده و گروپه ئیرهابیه‌کان و المجموعات الخارجه عن القانون، له‌وانه پاشماوه‌کانی رژێم.
2. هه‌مو ئه‌و له‌شکرکێشییانه‌ی که به پێی ئه‌م رێککه‌وتنه ئه‌نجام ئه‌درێن، به موافه‌قه‌تی حکومه‌تی عیراق و هاوئاهه‌نگی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی عیراقی ئه‌کرێن. هه‌مو ئه‌و له‌شکرکێشییانه کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ هاوئاهه‌نگی سه‌ربازی سه‌رپه‌رشتیان ئه‌کا، که به پێی ئه‌م رێککه‌وتنه پێک ئه‌هێنرێ. هه‌ر کێشه‌یه‌کی پێوه‌ندیدار به له‌شکرکێشی پێشنیارکراوهوه که کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هاوئاهه‌نگی نه‌یتوانی یه‌کلایی بکاته‌وه ئه‌نێردرێ بۆ کۆمیته‌ی وه‌زاری هاوبه‌ش.
3. هه‌مو ئه‌و له‌شکرکێشییانه له گه‌ڵ رێزگرتنی ته‌واوی ده‌ستوری عیراقی وقانونهکانی، جێبه‌جێکردنیان گونجاو ئه‌بێ له گه‌ڵ سه‌روه‌ری عیراق و به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌کانی، به‌وجۆره‌ی حکومه‌تی عیراق دیاری ئه‌کا، ئه‌رکی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه رێزی قانون و داب و نه‌ریته‌کانی عیراق و قانونی ناودهولهتانی بگرێ.
4. هه‌ردولا پێک دێن درێژه بده‌ن به هه‌وڵه‌کانیان بۆ هاوکاری له پێناوی به‌هێزکردنی توانای ئاسایشی عیراق، به‌و جۆره‌ی له سه‌ری رێک ئه‌که‌ون، له‌وانه مه‌شق و تجهیز و پشتیوانی و په‌یدا کردن و دامه‌زراندن و نوێکردنه‌وه‌ی ده‌زگا لۆجستیه‌کان (گوێزانه‌وه و داڵده‌دان و ئازوقهدانی سه‌ربازه‌کان)
5. ئه‌م رێککه‌وتنه مافی هه‌ردولا بۆ خۆپاراستن دیاری ئه‌کا وه‌کو ئه‌وه‌ی له قانونی ناودهوڵهوتی پێوه‌ندیدار دا پێناسه کراوه.
ماده‌ی 28: به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی مه‌ترسیه ئاسایشیه‌کان
له پێناوی پته‌وکردنی ئاسایش و ئارامی دا له عیراق و به‌شداری کردن له درێژه‌پێدانی ئاشتی و ئارامی ناونه‌ته‌وه‌یی دا، هه‌ردولا به چالاکی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له پێناوی به‌هێزکردنی تواناکانی سیاسی و عه‌سکه‌ری کۆماری عیراق و توانینی عیراق بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و یه‌کێتی ئه‌رزی ئه‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ردولا به شێوه‌یه‌کی نزیک پێکه‌وه کار ئه‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێوه‌ندییان له گه‌ڵ به‌رگری و ئاسایش هه‌یه، له‌و باره‌یه‌وه:
1. له کاتی ده‌رکه‌وتنی هه‌ر مه‌ترسیه‌کی ده‌ره‌کی یا ناوه‌کی دژی عیراق یا ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی کرایه سه‌ر، سه‌روه‌ری یا سه‌ربه‌خۆیی سیاسی یا یه‌کێتی ئه‌رزی یا ئاوی یا ئاسمانی، یا توانای مانه‌وه‌ی دامه‌زراوه دیمۆکراتیه‌کانی پێشێل بکا، له سه‌ر داوای حکومه‌تی عیراق، هه‌ردولا ده‌سبه‌جێ ده‌س ئه‌که‌ن به گفتوگۆی ستراتیجی، به‌وجۆره‌ی خۆیان له سه‌ری رێک ئه‌که‌ون، ولاته یه‌کگرتوه‌کان رێوشوێنی گونجاو ئه‌گرێ، که پێکدێ له کاری دیپلۆماسی و ئابوری و سه‌ربازی، یا هه‌ر تێکه‌ڵه‌یه‌کیان، بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و مه‌ترسییانه.
2. هه‌ردولا موافه‌قه‌ت ئه‌که‌ن له سه‌ر درێژه‌دان به هاوکاری پته‌و بۆ چه‌سپاندن و به‌رده‌وامی دامه‌زراوه ئاسایشی و دامه‌زراوه سیاسی و دیمۆکراتیه‌کانی عیراق، له‌وانه، به پێی ئه‌وه‌ی که خۆیان له ناو خۆیان دا له سه‌ری رێک ئه‌که‌ون، هاوکاری بۆ مه‌شق و تجهیز و چه‌کدارکردنی هێزه‌کانی ئاسایشی عیراق، له پیناوی شه‌ڕی ئیرهابی ناوخۆیی و ناودهوڵهتانی والمجموعات الخارجه عن القانون، ئه‌وه‌ش له سه‌ر داوای حکومه‌تی عیراق.
لێره‌دا ته‌نیا 3 بابه‌ت، که پێوه‌ندییان به پرسی کورده‌وه هه‌یه، ئه‌خرێته به‌ر باس:
یه‌که‌م: کورد و گه‌ره‌نتی ناوده‌وڵه‌تی
هه‌ندێ که‌سایه‌تی سیاسی عیراق، له‌وانه هه‌ندێ له کاربه‌ده‌سته پایهبلندهکانی که کوردن، نیگه‌رانی قوڵیان دربڕی له ئیمزانه‌کردنی و، مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌یان ئه‌خسته به‌رده‌م خه‌ڵکی عیراق وه‌کو:
ئه‌مه‌ریکا هێزه‌کانی له عیراق ئه‌کێشێته‌وه...
ئینقیلابی عه‌سکه‌ری ئه‌بێ...
ئێران ده‌س وه‌ر ئه‌داته هه‌مو کاروباره‌کانی عیراقه‌وه...
ململانێی ده‌سه‌ڵات و شه‌ڕی ناوخۆی شیعه - شیعه و، سوننه - سوننه و، شیعه - سوننه و، کورد – عه‌ره‌ب ... ئه‌قه‌ومێ...
پاره‌ی که‌ڵه‌که‌بوی عیراق، که ئیستا سه‌رۆک بوش پاراستویه‌تی، له لایه‌ن خاوهنقهرزهکانهوه تاڵان ئه‌کرێ...
به کورتی عیراق ژێروزهبهر ئه‌بێ!
به‌ڵام که‌سیان باسیان له‌وه نه‌کرد که نه‌بونی هیچ گه‌ره‌نتیه‌کی ناوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی کورد له‌م رێکه‌وتنه‌دا جارێکی تر کورد ئه‌خاته‌وه ژێر مه‌ترسیه‌کی جدیه‌وه. به تایبه‌تی له پاشه‌ڕۆژدا ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی ته‌رازوی هێزه‌کان له نێوان کورد و حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدادا به جۆرێکی بنه‌ڕه‌تی گۆڕا و، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له به‌غداد جارێکی تر که‌وته ده‌س هێزێکی قه‌ومی شۆڤێنی یا دینیی توندڕه‌و.
ساڵی 1921 که ده‌وڵه‌تی عیراق دامه‌زرا خرایه ژێر مانداتی بریتانیه‌وه. حکومه‌تی بریتانی عیراقی به‌ست بوه‌وه به چه‌ندین رێکه‌وتننامه‌ی سه‌ربازی و داراییه‌وه.
ساڵی 1930 کاتێ عیراق ویستی سه‌ربه‌خۆیی به ده‌س بهێنێ و ببی به ئه‌ندام له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان دا ئه‌بو به‌ریتانیا شایه‌تی بۆ بدا که توانای هه‌یه خۆی به‌ڕێوه ببات، به‌ریتانیا له نرخی ئه‌م شایهتیهدا داوای ئه‌کرد که رێکه‌وتنه کۆنه‌کان به شێوه‌یه‌کی تازه دابڕێژنه‌وه.
رێکه‌وتنه کۆنه‌کان هه‌ندێ رسته‌یان تێدا بو سه‌باره‌ت به سه‌لماندنی هه‌ندێ له مافه‌کانی کورد، چونکه کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان به‌و مه‌رجه ولایه‌تی موسڵ (به‌شێکی کوردستانی ئه‌گرته‌وه) خستبوه سه‌ر ده‌وڵه‌تی عیراق که دان به هه‌ندێ له مافه‌کانی کوردا بنێ. رێکه‌وتنه تازه‌که‌ی به‌ریتانی _ عیراقی ئه‌و مافانه‌ی کوردی پشتگوێ خست بو، به بیانوی ئه‌وه‌ی رێکه‌وتنه‌که کارێکی ناودهوڵهتانیه به‌ڵام کێشه‌ی کورد کارێکی ناوخۆی عیراقیه.
چالاکه‌کانی کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا له رێگه‌ی ناردنی عه‌ریزه و مه‌زبه‌ته و یادداشت و بروسکه‌وه بۆ حکومه‌تی به‌ریتانی و حکومه‌تی عیراق و کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان و، له رێگه‌ی خۆپیشاندان و گفتوگۆی روبه‌ڕو له گه‌ڵ نوێنه‌رانی عیراقی و به‌ریتانیه‌وه داوایان کرد جۆرێ له گه‌ره‌نتی سه‌باره‌ت به دابینکردنی مافه‌کانی کورد له‌و رێکه‌وتنه‌دا بنوسرێ، چونکه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بو حکومه‌تی عیراق له پاشه‌ڕۆژدا وه‌ک چۆن تورک ئه‌رمه‌نی قڕ کردوه، ئه‌وانیش کورد له عیراق دا قڕ بکه‌ن. به‌ڵام هه‌وڵ و ته‌قه‌لای چالاکه‌کانی کورد سه‌ره‌نجام له خوێناوی قوربانیه‌کانی شه‌شی ره‌شی ئه‌یلول (1930) و له زیندانه‌کانی عیراق دا خنکا.
دوای ئه‌وه‌ی عیراق په‌لاماری کوه‌یتی دا و داگیری کرد کۆمه‌ڵگای ناوده‌وڵه‌تی به ده‌نگ هات و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بڕیاری 661 (1990) ی دا و، به دوای ئه‌ویش دا زنجیره‌یه‌ک بڕیاری دا له‌وانه بڕیاره‌کانی 687 (1991)، 699 (1991)، 707 (1991)،715 (1991)،1051 (1996)،1248 (1999)، 1441 (2002)، 1483 (2003)، 1540 (2004)... که عیراقی خسته ژێر زه‌بری "به‌ندی حه‌وته‌م" ی په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه، که ئه‌گه‌ر به ئاشتی له کوه‌یت نه‌کشێته‌وه به زۆری هێز ده‌ری بکه‌ن و ئه‌گه‌ر به خۆشی بڕیاره‌کانی کۆمه‌ڵگای ناوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ نه‌کرد به زۆر به سه‌ری دا بسه‌پێنن. هێز به ته‌نیا به‌کار هێنانی چه‌ک نه‌بو، به‌ڵکو زنجیره‌یه‌ک سزای قورس و بڕیاری کاریگه‌ر بو، سه‌ره‌نجام کوردیش وه‌کو میلله‌تی کوه‌یت که‌ڵکی له هه‌ندێکیان وه‌رگرت.
هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و روداوانه‌دا چه‌ند بڕیاری گرنگ ده‌رباره‌ی کورد درا له‌وانه:
بڕیاری 688 (1991) ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی په‌ناگای ئه‌مین بۆ کورد.
بڕیاری 986 (1995) ده‌رباره‌ی دیاریکردنی به‌شی کورد له پرۆگرامی نه‌وت به خۆراک دا.
ئیستا یه‌کێ له بیانوه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی عیراق و ئه‌مه‌ریکی بۆ ئیمزاکردنی ئه‌م رێکه‌وتنه، وه‌کو له ماده‌ی 26 دا رون کراوه‌ته‌وه، ده‌رهێنانی عیراقه له ژێر باری بڕیاره‌کانی به‌ندی حه‌وته‌م و ئه‌نجامه‌کانی.
کوردی عیراق چ قازانجێ ئه‌کا له ئازادکردنی عیراق له کۆتوپێوه‌ندی ئه‌و بڕیارانه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆت‌و پێوه‌نده ناودهوڵهتییانه و، چاودێری ناوده‌وڵه‌تی نه‌مێنێ و حکومه‌تی عیراق سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو وه‌ربگرێته‌وه چ گه‌ره‌نتیه‌ک بۆ پاراستنی کورد هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر بڵێن ده‌ستوری هه‌میشه‌یی! خۆ چه‌ندین ماده له ده‌ستوردا هه‌یه سه‌باره‌ت به مافه‌کانی کورد له‌وانه ماده‌ی 140 به‌ڵام کامیان جێبه‌جێ کراوه و، گه‌ره‌نتی چیه بۆ جێبه‌جێ کردنیان؟
له‌م رێکه‌وتنه‌دا هیچ دڵنیاییه‌ک به کورد نه‌دراوه که حکومه‌تی عیراق هاوکاری عیراقی – ئه‌مه‌ریکی له پاشه‌ڕۆژدا دژی کورد به کار ناهێنێ و رێگه به هێزه چه‌کدار و ئه‌منیه‌کانی عیراق نادا تاوانی جینۆساید دژی کورد و هیچ گروپێکی ئیتنی و دینی دوباره بکاته‌وه.
دوه‌م: کورد و "المجموعات الخارجه عن القانون"
له‌م رێککه‌وتنه‌دا 3 جار باس له "مجموعات خارجه عن القانون" کراوه. ماده‌ی 4 نوسیوێتی:
"بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ناوه‌کی و... ته‌نزیمی قاعیده و المجموعات الخارجه عن القانون..."
جارێکی تر له بڕگه‌ی یه‌که‌می هه‌مان ماده‌دا نوسیوێتی:
"حکومه‌تی عیراق داوای یارمه‌تی ئه‌کا ... دژی المجموعات الخارجه عن القانون"
رێکه‌وتنه‌که جارێکی تر له بڕگه‌ی دوه‌می ماده‌ی 28 دا نوسیوێتی:
"هه‌ردولا موافه‌قه‌ت ئه‌که‌ن... له پێناوی شه‌ڕی تێڕۆڕی ناوخۆیی و ناوده‌وڵه‌تی و المجموعات الخارجه عن القانون..."
#
کاتێ که ماده‌ی 24 ی قانونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان سه‌باره‌ت به که‌رکوک ناکۆکی له ناو پارله‌مانی عیراق دا دروست کرد و، سه‌رۆکایه‌تی کۆمار قانونه‌که‌یان ره‌ت کرده‌وه، نوری مالیکی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عیراق، له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا به بیانوی شه‌ڕی تێڕۆڕیزمهوه جه‌یشی عیراقی له ژیر ناوی "عه‌مه‌لیاتی به‌شائیرولخه‌یر" دا نارده پارێزگای دیاله بۆ ده‌رکردنی هێزه‌کانی کورد (پێشمه‌رگه، ئاسایش، پۆلیس، باره‌گای حیزبه کوردیه‌کان) له جێناکۆکه‌کانی قه‌زای خانه‌قین: سه‌عدیه، جه‌له‌ولا، تهبهج، حه‌مرین، قه‌ره‌ته‌په، جه‌باره... کاتێ نوێنه‌رانی هه‌رێمی کوردستان رۆژی 15 ی 8 ی 2008 بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌که چونه به‌غداد به راشکاوی ئاگاداری کردن که بونی هێزه‌کانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی کوردستان "ناقانونیه" و مانه‌وه‌یان به "ده‌رچون له قانون" دائه‌نرێ و، چۆن ره‌فتاری له گه‌ڵ "جه‌یشی مه‌هدی" کردوه به هه‌مان شێوه ره‌فتار له گه‌ڵ ئه‌مانیش ئه‌کا.
ئه‌گه‌رچی نوێنه‌رانی کورد ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌یان به خه‌ڵکی نه‌گوت به‌ڵام به دوای مالیکی دا چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی عیراقی هه‌مان قسه‌یان به شێوه‌ی جۆراوجۆر له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن دا دوباره کرده‌وه، له‌وانه:
د هومام حه‌مودی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی مه‌جلیسی ئیسلامی ئه‌علا، نوێنه‌ری پارله‌مان له لیستی ئیئتیلافی شیعه دا، له وتارێک دا له به‌رده‌می کۆنفره‌نسی "صادقون" دا له تاران.
عه‌لی ئه‌دیب، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی ده‌عوه و نوێنه‌ری پارله‌مان له لیستی ئیئتیلافی شیعه، له گفتوگۆیه‌ک دا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقی ئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی و له گه‌ڵ ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی عیراقی دا.
د حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی ده‌عوه و نوێنه‌ری پارله‌مان له لیستی ئیئتیلافی شیعه له قه‌ناته عیراقیه‌کانه‌وه.
سامی عه‌سکه‌ری، راوێژکاری سه‌روه‌زیر و نوێنه‌ری پارله‌مان له لیستی ئیئتیلافی شیعه دا، له گفتوگۆیه‌ک دا رۆژی 30 ی 8 ی 2008 له گه‌ڵ "رادیۆی سه‌وا" له هه‌مویان رونتر و ره‌وانتر وتی:
عه‌ره‌بیه‌که‌ی: "ان رئیس الوزراء نوری المالکی ابلغ القیادات الکردیه بان تواجد قوات الپیشمرگه خارج اقلیم کردستان سیعرضها للملاحقه القانونیه... ان المالکی ابلغ القیادات الکردیه ایضا ان وجود قوات الپیشمرگه خارج الخط الازرق فی قضاء خانقین فی محافظه دیالی یفرض علی الحکومه التعامل معها علی انها میلیشات خارجه عن القانون..."
کوردیه‌که‌ی: "سه‌رۆکی وه‌زیران نوری مالیکی به سه‌رکرده‌کانی کوردی راگه‌یاندوه که بونی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌یانخاته به‌ر راونانی یاسایی... مالیکی به سه‌رکرده‌کانی کوردی راگه‌یاندوه بونی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی هێڵی شین له قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله به سه‌ر حکومه‌تی دا ئه‌سه‌پێنێ که وه‌کو میلیشیای یاساشکێن ره‌فتاریان له گه‌ڵ بکا..."
کورد هه‌قێتی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی له‌م چه‌ند ماده‌یه‌دا نوسراون سڵ بکاته‌وه. به تۆمه‌تی یاخی بون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه... له قانون به درێژایی مێژوی حکومه‌ته‌کانی عیراق سه‌دان کورد له دادگاکانی دا حوکمی ئیعدام دراون و به هه‌زاران له شار و گونده‌کان دا کوژراون. ئه‌گه‌ر به مه‌نتیقی مالیکی و هاوکاره‌کانی بێ، وه‌کو له رۆژانی قه‌یرانی خانه‌قین دا به ئاشکرا ده‌رکه‌وت، پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی کورد ئه‌چنه خانه‌ی "المجموعات الخارجه عن القانون" و، به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌یه‌تی وه‌کو فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عیراق ئه‌توانێ داوا له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکا پێکه‌وه له گه‌ڵ هێزه‌کانی عیراق بچنه سه‌ر هێزه‌کانی کورد. ئه‌مه له کاتێک دا که هێشتا ناکۆکیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی کورد و حکومه‌تی عیراق به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه، له‌وانه:
یه‌که‌م، ناکۆکی کوردی – عه‌ره‌بی له سه‌ر ناوچه جێناکۆکه‌کان، که لایه‌کی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌کی حکومه‌تی عیراقه، له کاتێک دا هێشتا ناکۆکیه‌که یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه، چۆن ئه‌بێ هێزه‌کانی لایه‌کی ناکۆکیه‌که به "قانونی" و لاکه‌ی تری ناکۆکیه‌که به "المجموعات الخارجه عن القانون" دابنرێ.
دوه‌م، ناکۆکی کوردی – عه‌ره‌بی له سه‌ر پێشمه‌رگه و هێزه چه‌کداره‌کانی کورد. ده‌ستوری هه‌میشه‌یی مافی هه‌رێمی کوردستانی سه‌لماندوه که "حرس الاقلیم" ی خۆی هه‌بێ، به‌ڵام تا ئیستا جۆری رێکخستنی ئه‌م هێزه له گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی له گفتوگۆدایه. تا ئه‌مه ساخ نه‌کرێته‌وه چۆن ئه‌بێ ناتۆره‌ی "ناقانونی بون" بدریته پاڵ لایه‌ک و ده‌سه‌ڵاتی "قانونی بون" به لاکه‌ی تر بدرێ.
له عیراقی ئیستادا ئه‌و ده‌زگایه کێیه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه لایه‌ک به قانونی و لایه‌ک به ناقانونی دابنێ و، ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه داوا له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکا بۆ سه‌رکوتکردنی؟
ئه‌م رێکه‌وتنه هێج جۆره دڵنیاییه‌کی نه‌داوه به کورد که مه‌به‌ست له "المجموعات الخارجه عن القانون" پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیسی کورد نیه. کێ ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ئه‌کا حکومه‌تی عیراق ئه‌م بیانوانه به‌د به کار نه‌هێنێ. ئه‌بو له سوچی یه‌کێ له ماده‌کانی دا ئه‌م نیگه‌رانیه‌ی کوردی بڕهوانایهتهوه.
سێیه‌م: کورد و یه‌کێتی ئه‌رزی عیراق
له‌م ڕێکه‌وتنه‌که‌دا 3 جار باس له "یه‌کێتی ئه‌رزی عیراق" کراوه، جاریک له دیباجه‌که‌ی دا که ئامانجی رێککه‌وتنه‌که رون ئه‌کاته‌وه و، نوسیوێتی:
"بۆ... به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی له سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌کێتی ئه‌رزی عیراق ئه‌کرێ..."
هه‌روه‌ها دو جار له ماده‌ی 28 دا جارێک له سه‌ره‌تای ماده‌که‌دا که نوسیوێتی:
"... بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و یه‌کێتی ئه‌رزی ئه‌که‌ن..."
جارێکی تریش له بڕگه‌ی یه‌که‌می هه‌مان ماده‌دا که نوسیوێتی:
"... له کاتی ده‌رکه‌وتنی هه‌ر مه‌ترسیه‌کی ... سه‌روه‌ری یا سه‌ربه‌خۆیی سیاسی یا یه‌کێتی ئه‌رزی یا ئاوی یا ئاسمانی... هه‌ردولا ده‌سبه‌جێ ده‌س ئه‌که‌ن به گفتوگۆی ستراتیجی... بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و مه‌ترسییانه..."
#
له‌وه‌تی ده‌وڵه‌تی عیراق دامه‌زراوه هه‌مو چالاکیه‌کی کوردی توندوتیژ بوبێ یان هێمنانه، سیاسی بوبێ یا رۆشنبیری یا کۆمه‌ڵایه‌تی... ئه‌گه‌ر داوای دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی بوبێ، یا داوای ئۆتۆنۆمی، یا ته‌نانه‌ت داوای هه‌ندێ مافی رۆشنبیری بوبێ، تاوانبار کراوه به تێکدانی یه‌کێتی ئه‌رزی عیراق.
هه‌ر به بیانوی پاراستنی "یه‌کێتی ئه‌رزی عیراق" ه‌وه حکومه‌ته‌کانی عیراق له سه‌رده‌می حوکمی مه‌له‌کیی بنه‌ماڵه‌ی هاشمیه‌وه (1921-1958) و دوای ئه‌و له سه‌رده‌می حوکمی جمهوری قاسم (1958-1963) حوکمی عارفه‌کان (1963-1968) حوکمی به‌عس (1968-2003) یه‌ک له دوای یه‌ک جه‌یشی عیراقیان ناردۆته سه‌ر کوردستان و ده‌یان هه‌زار کوردیان کوشتوه. ته‌نانه‌ت بۆردومانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه و ئاواییه‌کانی تری کوردسان و عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفال هه‌ر به‌م به‌هانه‌یه‌وه ئه‌نجام دراوه.
بۆیه ئه‌شێ ئه‌م چه‌ند رسته‌یه‌ی له‌م رێککه‌وتننامه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به "یه‌کێتی ئه‌رز و ئاو و ئاسمان" و "پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و یه‌کیتی ئه‌رزی عیراق" نوسراون، کورد به هه‌ڕه‌شه‌یان بزانێ له خۆی و به مه‌ترسییان دابنێ بۆ سه‌ر خۆی. کاربه‌ده‌ستانی عیراق له کاتی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ندێ ناکۆکی بنه‌ڕه‌تی دا، که هێشتا به زیندویه‌تی ماون، ئه‌توانن دژی کورد، به کاری بهێنن. ئه‌گه‌ر نه‌توانن له هه‌لومه‌رجی ئیستادا به له‌شکرکێشی جه‌نگی و هێزی سه‌ربازی تاقی بکه‌نه‌وه، ئه‌توانن به رێگه‌ی جه‌نگی ئابوری و سیاسی جێبه‌جێی بکه‌ن.
#
ناکۆکیه کۆنه‌کانی نێوان کورد و عیراق، که جاران له نێوان بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و حکومه‌تی عیراق دا بو، ئیستا بۆته ناکۆکی نێوان کورد و عه‌ره‌ب، له‌وانه:
یه‌که‌م، ناکۆکی عه‌ره‌بی – کوردی له سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌ت و ئه‌رزی عیراق
دوه‌م، ناکۆکی عه‌ره‌بی – کوردی له سه‌ر سنوری جوگرافی کوردستان
ئه‌م دو ناکۆکیه هه‌تا ئیستا یه‌کلایی نه‌کراونه‌ته‌وه، ئه‌توانن هۆی له یه‌ک ترازان و پێکادان بن. له‌و کاته‌دا هه‌ڵوێستی ئه‌م دو لایه‌نه‌ی رێکه‌وتنه‌که، رۆشنتر هه‌ڵوێستی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، له کورد چی ئه‌بێ؟ له گه‌ڵ هێزه‌کانی عیراق دا په‌لاماری کورد ئه‌دا، یان بێلایه‌ن ئه‌بێ؟
له کاتی نوسینی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق دا لایه‌نی کوردی ویستی مافی چاره‌ی خۆنوسینی کورد له یه‌کێ له بڕگه‌کانی ده‌ستوردا بچه‌سپێنێ، سه‌ره‌نجام به‌وه کۆتایی هات رسته‌یه‌ک خرایه ناو دێباجهکهیهوه، که دوا رسته‌یه‌و، ئه‌ڵێ:
"پابه‌ندی به‌م ده‌ستوره‌وه یه‌کێتی ئازادانه‌ی گه‌ل و ئه‌رز و سه‌روه‌ری عیراق ئه‌پارێزێ"
واته پاراستنی نه‌ک هه‌ر یه‌کێتی ئه‌رزی عراق، به‌ڵکو پاراستنی یه‌کێتی گه‌ل و یه‌کێتی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عیراقیش مه‌رجداره. به‌ستراوه به پابه‌ندیی به‌و ده‌ستوره‌وه که هه‌ندێ له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کوردی سه‌لماندوه. به واته‌یه‌کی تر ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی عیراق پابه‌ندی ده‌ستور نه‌بن، کوردیش ناچار نیه پابه‌ندی "یه‌کێتی ئه‌رزی عیراق" بێ.
ئه‌م رێکه‌وتنه هێج جۆره دڵنیاییه‌کی نه‌داوه به کورد که جارێکی تر حکومه‌تی عیراق نه‌توانێ تواناکانی عیراق (سه‌ربازی، ئابوری، سیاسی...) به بیانوی پاراستنی یه‌کێتی ئه‌رزی عیراقه‌وه دژی کورد به کار بهێنێ. ئه‌بو له سوچی یه‌کێ له ماده‌کانی دا ئه‌م نیگه‌رانیه‌ی کوردی بڕهوانایهتهوه.
#
دوای ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه پرسیارێ دێته سه‌ر ده‌م: جێگه‌ی کورد له‌م رێککه‌وتنه ئه‌مه‌ریکی – عیراقیهدا چیه؟