ریاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوڵ دوا جه‌نگ له پاریس ده‌كه‌ن
03:26 - 28/05/2022
"زەمەن"
ئه‌مشه‌و له یاری كۆتایی به‌هێزترین خولی
تۆپی پێ، هه‌ردوو یانه به‌هێزه‌كه‌ی ئیسپانیا و ئینگلته‌را له یاریگای دو فرانس
له پاریس به یه‌ك ده‌گه‌ن.
ریاڵ مه‌دریدی خاوه‌ن زۆرترین نازناوی خولی
یانه پاڵه‌وانه‌كان له باشترین دۆخیدایه كاتێك ده‌چێته نێو یاریگاوه، خولی
ئیسپانی به‌ده‌ستهێناوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا لیڤه‌رپوڵ له دۆخێكی باش‌دا هه‌رچه‌نده
له جیاوازییه‌كی كه‌م خولی ئینگلیزی له به‌رژه‌وه‌ندی مان سیتی له ده‌ستدا، به‌ڵام
تیپه‌كه له دۆخێكی باشدایه و جامی یه‌كێتی ئینگلیزی به‌ده‌ستهێناوه.
یارییه‌كه كاتژمێر 10 به كاتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریاڵ مه‌درید
پێكهاتەی
پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بەپێی ڕۆژنامەی ئاس:
گۆڵپارێز:
تیبۆ كۆرتوا
هێڵی
بەرگری: میندی ، ئالابا ، میلیتاو ، كارڤاخال
هێڵی
ناوەند: كرۆس ، كاسیمیرۆ ، مۆدریچ ، ڤاڵڤێردی
هێڵی
هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، بێنزیما
پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپول
گۆڵپارێز:
ئەلیسۆن بیكەر
هێڵی
بەرگری: ڕۆبێرتسۆن ، ڤان دایك ، كۆناتێ ، ئارنۆڵد
هێڵی
ناوەند: تیاگۆ ، فابینهۆ ، هەندرسۆن
هێڵی
هێرشبردن: دیاز ، مانێ ، سەڵاح