هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ به‌ڕازیلییه‌كان
01:15 - 03/12/2022
"زەمەن"
نەیمار داسیلڤا، ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می به‌رازیل
كه لە یه‌كه‌م یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌رامبەر سربیا تووشی پێکان بووبوو لە
پاژنەی پێیدا، پێشبینی ده‌كرا ته‌نیا لە دوو یارییدا بەرامبەر سویسرا و کامیرۆن بەشداری
نەكات، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو.
بەپێی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، پێکانەکەی
نەیمار لەوە قورسترە کە لەلایەن ستافی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل به سەرۆکایەتی
تیتی پێشبینی ده‌كرا.
یەکەم چاوەڕوانییەکان، دوای پێکانەکە، ئەوە بوو
کە نەیمار تەنها لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ئامادەنەبێت و به‌شێوه‌ی ئاسایی به‌شداری
قۆناغی 16 بكات، بەڵام سه‌رجه‌م پێشبینیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن نەیمار لە ڕووبەڕووبوونەوەی
کۆریای باشوور بێبه‌ش بێت، چونکە تا ئێستا ڕاهێنانی بە تۆپ نەکردووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک لە ڕاپۆرتەکان
ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە نەیمار پێش یارییەکانی قۆناغی هه‌شت ناگەڕێتەوە، بەڵام پێده‌چێت لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا
بتوانێت یاری بكات، ئەگەر هەڵبژاردەی بەڕازیل بگاته ئه‌و قۆناغه.