712 وەرزش

کۆتایییەکی دڵتەزێن..
70%ی پورتوگالیەکان داوای دوورخستنەوەی ڕۆناڵدۆ دەکەن

05:39 - 04/12/2022

"زەمەن"


70%ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکی ڕۆژنامەی "ئەپۆلا"ی پورتوگالی، داوایان کردووە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخرێتە پێكهاته‌ی سەرەکی بەرامبەر سویسرا لە قۆناغی 16ی مۆندیالی 2022.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، یاریگای لوسایل میوانداری یاری پورتوگالی پێشەنگی کۆمەڵەی H و سویسرای پلەی دووەمی کۆمەڵەی G ده‌كات.

ڕۆناڵدۆ لەم ماوەیەی دواییدا ڕووبەڕووی فشاری زیاتر بووه‌ته‌وه‌، سەرەتا لە لێدوانە ئاگرینەکانی پێش مۆندیاله‌وه‌ بەرامبەر یانەکەی پێشووی مانچستەر یونایتد دەستیپێکرد، کە دواتر یانه‌كه‌ گرێبەستی هێرشبەرە "37 ساڵانەکە"ی هەڵوەشاندەوە، جگە لەوەی له‌ مۆندیالدا له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان یه‌ك گۆڵی تۆمارکردووه‌ و ئاستی دابه‌زیوه‌.

لە ڕاپرسییەکدا کە لەلایەن “ئەپۆلا”ەوە بڵاوکراوەتەوە، گورزێکی نوێ لە هاندەرانی پورتوگالەوە لە ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ دراوە، چونکە 70%ی بەشداربووان داوایان كردووه له ‌یاری بەرامبەر سویسرا لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێنرێت.

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ وڵاتەکەی یەکەم نازناوی جامی ئەوروپای بۆ پورتوگال بەدەستهێنا، جگە لە بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەروەها خاوەنی ١١٨ گۆڵە وەک باشترین گۆڵکاری هه‌ڵبژارده‌، هەروەها له‌ پێنج مۆندیالدا توانیویه‌تی گۆڵ تۆماربكات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن