106 کوردستان

پەرلەمان لیژنەیەک بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆن پێکدەهێنێت

09:35 - 15/03/2023

زەمەن_هەرێمى کوردستان


نیوەڕۆى ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و لیژنەیەک بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆن پێکدەهێنێت.


سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکرەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی کۆدەبێتەوە و بەرنامەى کارى کۆبوونەوەکەش بەمشێوەیە دەبێت:

یەكەم: دروستكردنی لیَژنەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بەپێی بەندی (١) لە بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٤.
دووەم: سوێندخواردنی ئەم پاڵێوراوانەی خوارەوە بۆ ئەندامیەتيی پەرلەمانی كوردستان له‌ شوێنی ئەو ئەندامانەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە لە هەمان لیست به‌پێی حوكمی ماددەی (٢٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:-
١ - (حسێن عوسمان شریف عمر)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (شێركۆ جودت مصطفی).
٢ - (اسلام سعدی علی مامەك)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ابوبكر عمر عبدالله).
٣ - (عبدالله حسن حمد حسن)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (اسماعیل علی طه).
٤ - (لیلی علی عبدالعزیز محمد)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (سەرچنار احمد محمود).
٥ - (بیروان فقی اسماعیل باسو)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (هلز احمد محمد حسن).
٦ - (دلێر عبدالخالق حاجی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (علی حمەصالح طه).
٧ - (مهدی علی عبدالله رحیم)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (كاظم فاروق نامق).

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن