لەكەركوك دوو دایك شەش كچیان بوو
04:21 - 01/01/2025
زەمەن – كوردستانی
لە یەکەم رۆژی
ساڵی نوێدا دوو دایك شەش كچیان بوو.
سامان یابە بەڕێوەبەری
راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە میدیاكانی رایگەیاند: لە یەکەم رۆژی ساڵی
نوێدا لە کەرکوک دوو دایک منداڵی سیانەیان بووە و بە هەردووکیان شەش کچیان بووە.
هاوكات لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ، لە هەولێر زۆرترین و لە سلێمانیش کەمترین منداڵ لە دایک بوون.
ئەمرۆ 1ی 1ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، یەکەم منداڵی لە دایکبووی ساڵی 2025 لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و ئافرەتانی هەولێر، بە ڕەگەز کچە. ئاماژەی بەوەش کردووە، بە درێژایی شەوی ڕابردوو تاوەکوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، 31 منداڵ لە دایک بوون.
بۆهەمان مەبەست پاکیزاد عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە سەرەتای ساڵی نوێ لە کاتژمێر 12:01 خولەک تاوەکوو کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، 11 منداڵ لە دایک بوون؛ کە هەشتیان بە سرووشتی و سێی دیکەشیان بە نەشتەرگەریی لە دایک بوون.
هاوکات بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵانی دهۆک، لە سەرەتای ساڵی نوێ لە کاتژمێر 12:01 خولەک تاوەکوو کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، 17منداڵ لە دایک بوون؛ 13یان کوڕ و چواریشیان لە ڕەگەزی کچن.