بەپەلە.. شەوی رابردوو دوو منداڵ لە سلێمانی بە ئاگر گیانیان لەدەستدا
10:28 - 01/01/2025
زەمەن - سلیمانی
له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ماڵێكی
شاری سلێمانی دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.
تاژان عەبدوڵا پەیامنێری «زەمەن» لە
شاری سلێمانی ئاشکرایکرد کە روداوەکە لە كاتژمێر 3:00ی درەنگاێکی شەوی رابردوو «به‌ره‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ» له گه‌ڕه‌كی چوارچرای نوێ ئاگر له ماڵێك كه‌وته‌وه كه سێ منداڵی تێدابوه
و به‌هۆی روداوه‌كه‌وه دو له منداڵه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئەو دوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە
خوشکن و ئەوەی بریندارە برایانە کە تەمەنی 11 ساڵانە.
بۆ هەمان مەبەست سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری
فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 بە «زەمەن»ی راگەیاند کە به‌هۆی روداوه‌كه‌وه دو
له منداڵه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا كه ته‌مه‌نیان شه‌ش ساڵ و 10 ساڵانه، یه‌كێكی
دیكه‌ش برینداربوه و له‌ئێستادا به‌هۆی رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی
ئیمێرجنسی كراوه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئه‌و خێزانه‌ی
له‌نێو ماڵه‌كه‌دا نیشته‌جێن به نه‌ته‌وه عه‌ره‌بن و روداوه‌كه‌ش له‌كاتی داگیرساندنی
مۆمی رویداوه.
سالانە بەهۆی یادی سەری ساڵەوە چەندین
روداوی هاوشێوە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات رودەدات..