بارەگای حیزبەکانی نزیک لە پەکـەکە لەسلێمانی داخران
04:35 - 01/01/2025
زەمەن - كوردستانی
لە هەنگاوێكدا
دەزگا ئەمنیەكانی هەرێم ئۆفیس و بارەگای ئەو حیزبانەیان داخست، کە نزیکن لە پارتی
کرێکارانی کوردستانەوە.
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی
دادوەریی عێراق لە 1ـی ئابی 2024ـدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سێ حیزبی لە هەرێمی
کوردستان دەرکردبوو، بەهۆی ئەوەی پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە. كە هەریەک لە
"تەڤگەری ئازادی"، "حیزبی ئازادی و دیموکراتیی ئێزدی" و
"حیزبی بەرەی خەباتی دیموکراتی" لەسەر داوای فەرمانگەی کاروباری حیزب و
رێکخراوە سیاسییەکانی سەربە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بووە.
هاوكات دوێنێ سێشەممە
31ـی کانوونی یەکەمی 2024ـەوە بارەگا و ئۆفیس و ناوەندەکانی سەر بەو سێ حیزبە لە
شاری سلێمانی داخراون.
بەگوێرەی
هەواڵێكیش كە كەناڵ (8) بڵاویكردەوە داخستنی بارەگاکان بە بڕیاری دادوەر و لەژێر رۆشنایی
بڕیارەکەی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق بووە لە مانگی ئابی 2024".
بەوتەی سەرچاوەکە،
پێشوەخت سەرجەم بارەگا و ئۆفیسەکان لە کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکانیان ئاگادارکرابوونەوە
و "پێیان گوترابوو مۆڵەتی کارکردنیان کۆتاییهاتووە".