جەمیل بایک: دوای سوریا نۆرەی عێراقە
09:38 - 01/01/2025
زهمهن - كوردستانی
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لە دیدارێکیدا لەگەڵ
ئاژانسی هەواڵی فورات زۆر پرس و ههلومهرجی رونكردهوه.
جەمیل بایک، باسی دۆخی نوێی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و عێراق دەکات و دەڵێت
"ئەو دەوڵەتەی زۆرترین کاریگەریی رەوشی نوێی سووریای لەسەر بووە، عێراقە."
ئەو گۆڕانکارییانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا روودەدەن، بەلای جەمیل بایکەوە،
پلانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیلە. ئامانجی پلانەکەش ئێرانە.
بایک دەڵێت، "پلانەکە وایە؛ دەیانەوێت بە شکاندنی هێزی ئێران، رۆژهەڵاتی
نێوەڕاست دیزایین بکەنەوە. لە هێرشەکانی سەر حەماسەوە تاوەکو رووخاندنی رژێمی سووریا،
ئامانجی سەرەکیی هەموو هێرشەکان ئێرانە. سەرەتا لە غەززە، پاشان لوبنان، ئێستاش لە
سووریا، هێزی ئێران شکێنرا."
هاوسەرۆکی کەجەکە دەڵێت "بە رەچاوکردنی هێز و کاریگەریی ئێران لەسەر عێراق،
دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین؛ پاش سووریا، نۆرەی عێراقە. ئەم گریمانەیە زۆرە. لەم
رووەوە، رەوش و ئاییندە عێراق تەواو ناڕوونە."
جەمیل بایک پێیوایە کێشەکانی عێراق بە تەواوی چارەسەر نەکراون، لەوانە دەستوور
چارەسەری هەموو کێشەکانی نەکرد، ئەمەش رێگەی بۆ دەستوەردانی تورکیا و ئێران خۆشکرد.
هاوسەرۆکی کەجەکە دەڵێت "چاوەڕوان دەکرێت لەبەرانبەر عێراق، نزیکایەتییەک
پێشبخرێت و کاریگەرییەکانی ئێران بشکێنرێت. ئەگەر چارەسەرییەکی لەم شێوەیە دروستببێت،
دیسان هاوسەنگییەکان لە عێراق بگۆڕن. رەنگە دابەشبوونی عێراقیش بکەوێتەوە رۆژڤەوە."
جەمیل بایک بە دووری دەزانێت ئەوەی لە سووریا روویدا، ئێران قبووڵی بکات کە
لە عێراق رووبدات، "لەبەرئەوەی عێراق لەم رووەوە بۆ ئێران وەکو کۆتا قەڵایەتی
لە دەرەوە. جگە لەمەش راستەوخۆ شەڕ دەربازی ئێران دەبێت. بۆیە رەنگە کاردانەوەی
تووندی ئێران هەبێت. ئەمەش گریمانەی دابەشبوونی ئێران زیاد دەکات."
بایك سهبارهت به پرسی كورد لهتوركیا دهڵێ "پرسی کورد، گەورەترین
پرسی تورکیایە. ئەگەر ئەو پرسە چارەسەر بکرێت، بەرەوپێشچوونی گەورە لە تورکیا دێتە
ئاراوە، ئەگەر چارەسەریش نەبێت دەبێتە گەورەترین لەمپەر و بەربەست. لە دۆخی هەنوکەییدا
پرسی کورد گەورەترین ئاڵنگاری و بەربەستە لە تورکیا. نکۆڵی و سڕینەوە وەک تاکە رێباز
بەکارهێنرا. روونە کە ئەو رێبازە کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە و تورکیا دەخاتە ناو ئاڵۆزییەکی
گەورەترەوە.