185 کوردستان

شەوی رابردوو لەهەولێر زۆرترین منداڵ لەدایكبووەو لە سلێمانیش كەمترین

01:36 - 01/01/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ، لە هەولێر زۆرترین و لە سلێمانیش کەمترین منداڵ لە دایک بوون.

ئەمرۆ 1ی 1ی 2025،  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، یەکەم منداڵی لە دایکبووی ساڵی 2025 لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و ئافرەتانی هەولێر، بە ڕەگەز کچە. ئاماژەی بەوەش کردووە، بە درێژایی شەوی ڕابردوو تاوەکوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، 31 منداڵ لە دایک بوون.

بۆهەمان مەبەست پاکیزاد عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە سەرەتای ساڵی نوێ لە کاتژمێر 12:01 خولەک تاوەکوو کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، 11 منداڵ لە دایک بوون؛ کە هەشتیان بە سرووشتی و سێی دیکەشیان بە نەشتەرگەریی لە دایک بوون.

هاوکات بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵانی دهۆک، لە سەرەتای ساڵی نوێ لە کاتژمێر 12:01 خولەک تاوەکوو کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، 17منداڵ لە دایک بوون؛ 13یان کوڕ و چواریشیان لە ڕەگەزی کچن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن