59 ئابوری

لێدوانی فەرمی لەسەر مووچەی فەرمانبەران

11:49 - 30/06/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

بەرپرسێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت: ڕۆژ بە ڕۆژ بابەت و کێشەی مووچە بەڕێگەی چارەسەری خۆیدا دەڕوات.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاندووە، پرسی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی رێککەوتن و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی و حکومەت، کێشەیەکی یاسایی یان سیاسی نییە، بەڵکو بابەتەکە پەیوەندی بە وردبینیکردنی لیستەکانەوە هەیە.

 ناوبراو دووپاتیشی دەکاتەوە کە کێشەکان کەمن و چارەسەرکردنیان ئاسانن، هەروەها دەڵێت: بابەتەکە رۆژ بە رۆژ زیاتر بە رێگەی چارەسەری خۆیدا دەڕوات.

 ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لیستی مووچەی مانگی شەشیان ڕەوانەی بەغدا کردووە، بەڵام تا ئێستا بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی نەناردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن