60 ئابوری

بەغدا مووچەی مانگی شەشی نارد

10:11 - 02/07/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دارایی عێراق بەشێک لە مووچەی مانگی شەشی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

سەرچاوەیەک لە بانکى ناوەندى عێراق/لقى هەولێر بە دیجیتاڵ میدیاى کەى ئێن ئێنى ڕاگەیاند: موچەى چاودێرى کۆمەڵایەتیی و خانەنشینانى مەدەنى هەرێمى کوردستان خەرجکراوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى و هێزە ئەمنییەکانى هەرێم تا ئێستا خەرجنەکراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانەی بەغدا کردووە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن