156 ئابوری

لە هەولێر و سلێمانی دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە ئەم کەسانە

07:42 - 01/07/2024

زەمەن - ئابوری

 

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی بانکەکانی رافیدەین، رەشید، بازرگانی عێراق و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە فڕۆکەخانەکان لە ھەردوو جۆری (A,B) کردووە لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران و دەڵێت، رۆژی ١٤ی تەمموز دیاریکراوە وەک وادەی کۆتایی بۆ دەستکردن بە میکانیزمی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران و بڕی ١٥ ھەزار دینار لە گەشتیاران وەربگرن بۆ ھەر مامەڵەیەکی فرۆشتنی دۆلار پێیان.

وتیشی، بانکەکانی رەشید و رافیدەین، لقی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، بەسرە، نەجەف دەکەنەوە و بانکی بازرگانی عێراقیش، ھەڵدەستێت بە کردنەوەی لقی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد، نەجەف، بەسرە و سلێمانی و ھەولێر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن