61 ئابوری

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشکراکرا

12:24 - 30/06/2024

زەمەن - سلێمانی

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دەڵێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و درێژبوونی ڕۆژگار، خواست لەسەر بەنزین زیادی کردووە و ئەوەش نرخەکەی بەرز کردووەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ماوەی ڕابردوودا دابەزینی باشیان لە نرخى بەنزیندا کردووە، بەڵام ئێستا لەو شوێنانەی بەنزینیان بۆ دابین دەکرا کەمیکردووە، ئەمەش وایکردووە نرخی بەنزین 50 دینار بۆ هەر لیترێک زیاد بکات.

ڕوونیشیکردەوە، بەنزین خواستی لەسەرە و نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، هاوکات داواش لە حکومەتی هەرێم دەکات پاڵپشتییان بکات لە نرخی بەنزین، بۆئەوەی نرخەکەی دابەزێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن