37 ئابوری

"کێشەی موچە نەماوە، بەڵام هەرێم دەبێت داهاتەکان رادەست بکات"

11:34 - 01/07/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

شاندێکی هەرێم بۆ پرسی موچە و دەروازە سنورییەکان لە بەغدایە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت: پێویستە سەردانی ئەم شاندە دەوریی بێت تا تەواوی کێشەکان چارەسەر دەبێت.

د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، وتیشی: بەپێی یاسای بودجە دەبێت سەرجەم بڕگە و ماددەکان جێبەجێ بکرێت، راستە پرسی موچە جێگیر کراوە لە نێو خشتەکان، بەڵام چەندین بڕگە و ماددەی دیکەش ماوە کە پەیوەیستە بە پرسی داهاتی ناوخۆ و داهاتە فیدڕاڵییەکان لە نێوان هەرێم و بەغداد.

رونیشیکردەوە، پێویستە سەردانەکانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد دەوریی (خولیی) بێت و مانگانە ئەنجانم بدرێت، تا ئەوکاتەی بە تەواوەتی سەرجەم کێشە و گرفتەکان چارەسەر دەبن.

لەبارەی پرسی موچەی هێزە ئەمنییەکان، د.بڕیار رەشید وتی: لە رۆژی پێنجشەممەوە لیستی ناوەکان رەوانەی بەغداد کراوە و خوازیارن لە زوترین کاتتدا وردبینی ناوەکان تەواو بێت و بە زویی موچەی مانگی شەش دابەش بکرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن