1391 کوردستان

شه‌پۆلێكی باران به‌رێوه‌یه‌

10:52 - 04/10/2024

زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەنزیكەی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبن لەچاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە 8 رۆژی داھاتوودا لە رێکەوتی 12/10/2024 شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەکاریگەری زیاتری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەراست و کاریگەری دەریای سووریش و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەشێوەیەکی پچر پچر کاریگەریەکانی بەردەوامی دەبێت و پێشبینی بارانێکی مامناوەند و لەسەرجەم ناوچەکاندا دەکرێت و لەناوچە شاخاویەکانیش رێژەیەکی زیاتر

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 32، سلێمانی: 30، دھۆک: 32، کەرکوک: 34، ھەڵەبجە: 32، سۆران: 30، گەرمیان: 35 پلە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن