330 کوردستان

وەزیرى ئاوەدانکردنەوە بانگەشەى هەڵبژاردنى لەکاتى دەوامى فەرمى قەدەغەکرد

08:17 - 03/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردن لەکاتی دەوامی فەرمی قەدەغەدەکرێت.

 

لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، بە فەرمانى دانا عەبدولکریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەونیشتەجێکردن بانگەشەی هەڵبژاردن لەکاتی دەوامی فەرمیى لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە قەدەغە دەکرێت.

 

بەگوێرەى فەرمانەکەى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە، بەپێی یاسا و رێساکانی هەڵبژاردن هەموو جۆرەکانی بانگەشە دەربارەی هەڵبژاردن بەتەواوی قەدەغەیە لەگشت دامودەزگاکانی وەزارەت لەکاتی دەوامی فەرمی هەروەها رێگاپێدراو نییە کاری سیاسی و حزبی تێکەڵ بە کاری رۆژانەی فەرمی بکرێت.

 

دەقی فەرمانەکە:

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن