257 کوردستان

كۆڵبه‌رێك كه‌ باوكی سێ منداڵه‌ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران كوژرا

10:00 - 04/10/2024


زه‌مه‌ن - كوردستانی


کۆڵبەرێک بە ناوی (تاریق نەزەری) کە باوکی سێ منداڵە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌، شەوی چوارشەممە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری نەوسوود لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی تاریق نەزەری خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی و دانیشتووی شاری جوانڕۆ کوژرا.

رێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێ؛ ئەوکۆڵبەرە بە تەقەی چەکی جەنگی بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن