کۆمیسیۆن: وەزارەتی پەروەردە رازیبووە حەوت رۆژی ئەم مانگە بکرێتە پشوو
05:14 - 03/10/2024
زەمەن _
کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە
داواکەی کۆمیسیۆنی قبوڵکرد و ماوەی هەفتەیەک لەم مانگە دەبێت بە پشوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی
کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: داوامان لە
وەزارەتی پەروەردە کردووە کە پێنج رۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی تاوەکو رۆژێک دوای هەڵبژاردن،
(لە ١٥ تاوەکو ٢١ی ئۆکتۆبەر) بکرێتە پشوو و ئەو قوتابخانانەمان رادەست بکەن کە وەکو
بنکەی هەڵبژاردن دیاریکراون، چونکە بۆ گواستنەوەی ئامێر و کەلوپەلەکانمان پێویستمان
بە چەند رۆژێک دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە،
دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی پەروەردە دا کرد، رەزامەندیی خۆیان
دەربڕی و پێیان گوتین کۆمیسیۆن هەرچەند رۆژی پێویست بێت ئەوان ئامادەن بیکەن بە
پشوو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە دانگدانی
تایبەت و ٢٠ی مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان
بەڕێوەدەچن