4845 کوردستان

شەڕ لە هەولێر رویدا و كوژراوێك هەیە

06:15 - 03/10/2024

زەمەن - هەولێر

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی دروستبونی شەڕ لە نێوان دانیشتوانی گوندی كۆرەكی سنوری هەولێر و هێزێكی ئەمنی، كەسێك كوژراوە .


بە پێی ئەو زانیاریانەی بە زەمەن گەیشتوون لە گوندی کۆرەکی نزیک مەلائۆمەر لە سنوری پارێزگای هەولێر شەڕ لەنێوان هاوڵاتیان و هێزێكی ئەمنیدا دروستبوە.

بەمەبەستی تێكدانی زیادەڕۆیی هێزەکە چونەتە گوندەكەوە، بەڵام شەڕ لەنێوانیاندا دروستبوە و  بەهۆیەوە هاوڵاتیەک کوژراوە و هاوڵاتییەكی دیكەش برینداربوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن