253 کوردستان

سوپاى تورکیا رێگەى سەربازى نوێى دروستکردووە ئامادەکاریى بۆ هێنانى سەربازى زیاتر دەکات

08:54 - 03/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

کامەران عوسمان، بەرپرسى دێسکى مافى مرۆڤ لە رێکخراوى سى پى تى ئەمریکى دەڵێت، سوپای تورکیا ڕێگای سەربازی لە دەڤەری نهێلێ لە قەزای ئامێدی دروستدەکات.

 

کامەران عوسمان راشیگەیاندووە، لە 20ی ئەیلوولەوە، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنی ڕێگای سەربازی لە گرێ بەهارەوە و ڕێگاکە بە پشتی گوندی گوهەرزێدا تێپەڕدەبێت و بە تۆڕێکی ڕێگاوبان بە بارەگاکانی سوپای تورکیا لە گوندەکانی سەرگەلێ و سگیرێ دەبەسترێتەوە.

 

ئەوەشى ئاشکراکردووە، لە ڕۆژی 30ى ئەیلوولیشدا، حەفارەیەکی سوپای تورکیا تێکشکێندراوە و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لە گوندەکانی بەرچێ و کانێ خراونەتە خوارەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن