لیژنەیەک لە بەغداوە سەردانی هەرێم دەکات
12:22 - 03/09/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
عەتوان عەتوانی
سەرۆکی لیژنەی دارایی دەڵێت: لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەرێمی
کوردستان دەکات بەمەبەستی بەدواداچوونی کارەکانی.
ناوبراو لە
بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەرێم پابەند نەبووە بە رادەستکردنی
داهاتە داراییەکان کە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لەسەری رێککەوتوون و دەشڵێت، “بەمەبەستی
بەدواداچوونی کارەکانی حکومەتی هەرێم، وەفدێکی لیژنەی دارایی عێراق سەردانی هەرێم
دەکات.
دەشڵێت: شایستەکانی
هەرێمی کوردستان بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە، بەڵام پابەندبوونی هەیە بەپێی
ئەم بڕیارە و دەبێت حکومەتی عێراق لەماوەی مانگێکدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی
کوردستان بە بڕیارەکان ئاشکرابکات وەک ئەوەی لە بەندەکانی پڕۆژەیاسای بودجەدا
هاتووە کە پەیوەندیدارە بە رادەستکردنی داهاتی نانەوتییەوە.
باسی لەوەش
کردووە، بەغداد مرۆڤدۆستانە مامەڵەی لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
کردووە.