نرخى دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
07:24 - 09/09/2024
زەمەن - ئابورى
ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار بەرزبووەوە.
لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 149,950 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکاتێکدا بەیانى ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 149،850 دیناربوو.
ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 251 ملیۆن دۆلارى خستەڕوو، 9ملیۆن و 850 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بوو.